AP ١٤٠٥ پووشپەڕ ١٢ ٠٩:٢٥

قاڵیباف: تۆڵەسەندنەوەی خوێنی ڕێبەری شەهید ئازاد کردنی موسڵمانان لە ستەمی ئەمریکا و ئیسڕائیلە

قاڵیباف: تۆڵەسەندنەوەی خوێنی ڕێبەری شەهید ئازاد کردنی موسڵمانان لە ستەمی ئەمریکا و ئیسڕائیلە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، لە دیدارێکدا لەگەڵ خەلیل حەمدان، ئەندامی باڵای بزووتنەوەی ئاماڵی لوبنان، وتی: گومانی تێدا نییە کە هەوڵدان بۆ تۆڵەسەندنەوەی خوێنی ڕێبەری شۆڕشگێڕی شەهید، جگە لە ڕزگارکردنی هەموو موسڵمانان لە ستەمی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی هیچی تر نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەلیل حەمدان، ئەندامی باڵای بزووتنەوەی ئاماڵی لوبنان، کە بە نوێنەرایەتی نەبیە بێری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان بۆ ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە ڕێبەری شەهیدی ئێران، بە یاوەری شاندێکی بزووتنەوەکەی کە لە ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی لوبنان پێکهاتبوون، هاتۆتە تاران لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان کۆبووەوە .

لەم دیدارەدا، قالیباف سوپاسی سەرۆکی پەرلەمانی لوبنانی کرد بۆ پەیامەکەی و وتی: لە سەردەمی شەڕی لوبنان دووجار سەفەری بەیروتم کردووە، سەرکردە شەهیدەکەمان هەمیشە جەختی لەسەر هەڵوێست و ڕۆڵی بەڕێز نەبیە بێری دەکردەوە لەناو شیعەکانی لوبنان و پێی وابوو هەر بڕیارێک کە بە کۆدەنگی پێکهاتەی شیعە و لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی نەتەوەی لوبناندا بیدات، پشتیوانی لێدەکرێت لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە”.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بە ئاماژە بە خەسارەتی گەورەی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵای مەزن سەید عەلی خامنەیی بۆ جیهانی ئیسلامی زیادی کرد: گومانی تێدا نییە کە هەوڵدان بۆ تۆڵەسەندنەوەی خوێنی سەرکردەیەکی وەها مەزن جگە لە ڕزگارکردنی هەموو موسڵمانان لە ستەم و زوڵمی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی هیچی تر نییە.

قالیباف بە ئاماژەدان بەو ڕاستییەی کە لە ماوەی شەڕی ڕەمەزاندا سێ جار لەگەڵ نەبیە بێری قسەم کردووە، وتی: لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکادا، یەکێک لە نیگەرانییە هەرە گرنگەکانی بەرەی خۆڕاگری و بەتایبەت لوبنان بووە و لەسەر پێداگری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستەواژەی پەیوەندیدار بە لوبنان لەم یاداشتەدا جێگیر کران.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بە ئاماژە بەوەی کە جێبەجێکردنی ئەم بڕگەیە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی لوبنان، زیادی کرد: هەموو ئەندامانی کۆمەڵگای لوبنان دەبێ هەوڵ بدەن بۆ جێبەجێکردنی بڕگەی پەیوەندیدار بە لوبنان لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئێران و ئەمریکادا، چونکە بە جێبەجێکردنی ئەم بڕگەیە دەتوانرێت ڕێگری لە فیتنە لە لوبنان بکرێت.

قالیباف ڕاشیگەیاند: وانەیەکی گەورە کە دەبێت لە ژیانی سەرکردە شەهیدەکە فێربین ئەوەیە کە دەبێت هەموومان یەکڕیزی کۆمەڵگای ئیسلامی و شیعەکان بپارێزین.

News ID 59860

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha