بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قالیباف بە هەواڵنێرانی وت کە ئەمریکاییەکان دەبێ بڕیار بدەن کە ئامادەن متمانەی ئێران بەدەستبێنن یا نە؟
وتیشی: هەڕەشەکانی ترامپ کاریگەریی لەسەر گەلی ئێران نابێت ئەمە دروشم نییە ئەوەمان سەلماندووە.
قالیباف لە گەڕانەوەی لە گەشتەکەی بۆ پاکستان، لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە چۆن سەیری دانوستانەکان دەکات، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند:
سەرەتا سوپاسی نەتەوەی گەورەی ئێران دەکەم کە بە دوعاکانیان، لە وەڵامی پەیامی سەرکردایەتیدا، و بە ئامادەبوونی زیاتر لە سەر شەقامەکان هاوکاریی ئێمەیان لەم دانوستانانەدا کرد.
هەروەک ڕێبەری باڵا لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە، ئەم ئامادەبوونە زۆر یارمەتی داین لە داکۆکیکردن لە مافەکانی نەتەوەی ئێران و زیاتر لەم هاوکارییە، کاریگەریی لەسەر لایەنی بەرامبەر لە باشتر تێگەیشتن و دانپێدانانی شۆڕشەکەمان هەبوو، کە من بۆخۆم بینیم.
گفتوگۆی زۆر چڕ و جدی و چالاکمان کرد؛ شاندەکەمان بە سوود وەرگرتن لە شارەزایانی بەتوانا کە ئامادە بوون، دەستپێشخەرییەکی زۆر باشیان داڕشت بۆ نیشاندانی نیازپاکی ئێران بە ڕوانگەیەکی هەمەلایەنە و هەمەچەشن، هاوکات لەگەڵ هاوکاری تیمی، کە بووە هۆی پێشکەوتن لە دانوستانەکاندا.
ئێمە هەر لەسەرەتاوە ڕامانگەیاند کە متمانەمان بە ئەمریکییەکان نییە، دیواری بێمتمانەییەکەمان تەمەنی ٧٧ ساڵە و لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا دوو جار لە ناوەڕاستی دانوستانەکاندا هێرشیان کردووەتە سەرمان، بۆیە ئەوانەن کە دەبێت متمانەمان بەدەستبهێنن. بێگومان ئەوە ڕوونە کە بەدەستهێنانی متمانەمان قورسە و کات بەرە بەهۆی سروشتی لادەرانەیانەوە، بەڵام هەر ئەوانن بڕیار دەدەن کە ئایا ئامادەن بۆ بەدەستهێنانی ئەم متمانەیە یان نا. شتێک کە لەم خولەدا کەمتر بینیومانە.
لە هەر حاڵەتێکدا نەتەوەی ئێران بە خێرایی ڕێگای خۆی بەرەو سەرکەوتن بەرەو پێش دەبات و بەم شێوەیە تەنیا پشت بە خودای مەزن و هێزی خۆی دەبەستێت.
سەرۆکی شاندی ئێرانی "میناب ١٦٨" هەروەها لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پێکهاتەی تیمی دانوستانکار و شارەزای ئێران لەم دانوستانانەدا وتی:
شاندی ئێرانی "میناب 168" شاندێکی نیشتمانی بوو و سەرەڕای جیاوازی سەلیقە، ئەگەر دادپەروەرانە بێت، هەمووان هاوسۆز، جددی و داهێنەر بوون لە پاراستنی مافەکانی نەتەوەی ئێران، هەروەک چۆن گەلەکەمان ئەمڕۆ یەکگرتوو و بە هاوسۆزی بەرامبەر دوژمن وەستاوە.
سوپاسی شاندی ئێرانی میناب ١٦٨ دەکەم و لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە بۆ هەموویان کە بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠ کاتژمێر ئەم وتووێژە بەردەوامانەیان بەڕێوە برد. هەروەها سوپاسی ئێوەی پەیامنێر و شرۆڤەکارانی بەڕێزی میدیا دەکەم. کاری باشتان لەم خولەدا ئەوە بوو کە توانیتان ئۆپەراسیۆنە دەروونییەکانی دوژمن پووچەڵ بکەنەوە و دەنگی نەتەوەی ئێران بە جیهان بگەیەنن.
قالیباف هەروەها لە وەڵامی هەڵوێستە نوێیەکانی ترامپ لە دژی ئێران وتی؛
ئەم جۆرە هەڕەشانە هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر نەتەوەی ئێران نییە. ئێمە سەلماندمان کە ئەمە دروشم نییە و جیهان بە چاوی خۆی ئەمەی بینی. دوژمنی نەتەوەی ئێران چەندە بێ ئومێد بووە بە هەموو لایەک. ئێمە سەلماندمان بە هەڕەشە تەسلیم نابین. نەتەوەی ئێران لە ماوەی ٤٧ ساڵ شۆڕشی خۆیدا لە هەموو گۆڕەپانە سەربازییەکان، گەمارۆ ئابوورییەکان، گوشارە سیاسییەکان و هاوشێوەکانیدا، بە کردەوە ئەمەی نیشانداوە.
ئەگەر ئەمریکا بیەوێت پەنجەرەیەکی دەرچوون بۆ خۆی بدۆزێتەوە، وەک وتم، تەنیا ڕێگا ئەوەیە بڕیارێک و بەدەستهێنانی متمانەی نەتەوەی ئێرانە. ئێوە قەرزاری میللەتی ئێرانن و هێشتا بۆ قەرەبووکردنەوەی خەسارەکان دەبێ زۆر کار بکەن.
قالیباف لە قسەکانیدا بۆ ترامپ ئاماژەی بەوەدا؛
ئەگەر شەڕ بکەن ئێمە شەڕ دەکەین، ئەگەر ئێوەش بە لۆژیک بێنە پێشەوە، ئێمە مامەڵە لەگەڵ لۆژیک دەکەین. ئێمە بۆ هیچ هەڕەشەیەک کڕنۆش نابەین؛ با جارێکی تر ئیرادەمان تاقی بکەنەوە تا بتوانین وانەیەکی گەورەتریان فێر بکەین.
Your Comment