بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەقایی وتی: وەک وتم ئەزموونی ساڵی ڕابردوو ئەوە دەردەخات کە ئەمریکا جدی نییە لە دیپلۆماسی.
ئێمە لە بەرگریداین چونکە بەردەوام لەژێر هێرشی مووشەکی و بۆردومانی ئەمریکا و ئیسرائیلداین.
زیادیشی کرد: لەم دۆخەدا هێزە چەکدارەکانمان و هەموو نەتەوەکە لە سەدا سەد سەرنجیان لەسەر بەرگریکردن لە خاک و سەروەری ئێرانە.
ئێمە تێبینی خۆمان سەبارەت بەم شەڕە سەپێندراوە بە ناوبژیوانان گەیاندووە.
وتیشی: ئەوەی لە سەرانسەری جیهاندا دەگوزەرێت، دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی کردەوەی شەڕانگێزانەی ئەمریکا و ئیسرائیلە لە دژی ئێران. ئەمەش کاریگەری لەسەر تەواوی ناوچەکە و ئاسایشی کەنداوی فارس و دەریای عومان و گەرووی هورمز کردووە و لێکەوتەی جددی لەسەر ئابووری جیهانی هەبووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند:زۆر وڵات هەیە لە ناوچەکە و دەرەوە کە نیگەرانن لە دەرئەنجامەکانی ئەم شەڕە. پەیاممان لە ناوبژیوانەکانەوە پێگەیشتووە، لەنێویاندا پاکستان، کە ئەمریکا داوای دیپلۆماسی دەکات.
News ID 59056
Your Comment