AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٧ ١١:٠٨

لاریجانی: ئیسرائیل هەوڵ دەدات دانوستانەکان بشێوێنێت

لاریجانی: ئیسرائیل هەوڵ دەدات دانوستانەکان بشێوێنێت

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی وتی: ئێمە لەگەڵ ئەمریکا دانوستان دەکەین و چووینەتە نێو پرسەکەوە، بەڵام ئیسرائیل هەوڵ دەدات دانوستانەکان بشێوێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە، ڕایگەیاند: تا ئێستا لەلایەن ئەمریکاوە هیچ وەڵامێکمان وەرنەگرتووە و دانوستانەکان هەر درێژەی هەیە.

هەروەها وتیشی کە ولاتانی ناوچەکە لە هەوڵدان تا دانوستانەکان سەربکەوێت و ئێرانیش پاڵپشتی ئەو ڕەوتە دەکات.

ناوبراو وتیشی: شرۆڤەی ئێمە ئەوەیە کە ناوچەکە بەدوای ڕێگاچارەیەک بۆ پرسی ئەتۆمی ئێرانە و ئێرانیش هەڵوێستێکی ئەرێنی هەیە؛ ئێران ئامادەی هاوکاری لە دانوستانەکانە و ئامانجیش گەییشتن بە ڕێککەوتنی سازێنەر و سەقامگیرە.

لاریجانی جەختیشی کرد کە لە دانوستانەکاندا لەسەر پرسی مووشەکی باس ناکرێت و ئەوە بەشێک لە پرسی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دێتە ئەژمار.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران ڕاشیگەیاند کە ئیزن دەدرێتە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی کە چاودێری چالاکیەکانی ئێران بکات تا نیشانی بدات کە بەرەو چێ کردنی چەکی ئەتۆمی ناڕوات.

لاریجانی لەسەر ئەوەش جەختی کرد کە ئەگەر ئەمریکا بیەوێت زۆرمان پێ بڵێت ، وەڵام دەگرێتەوە ، ئێمە بەدوای دروست کردنی کێشەوە نین و ئامانجمان چارەسەری کێشەکانە.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو کە دزەی ئیسرائیل لە ئێراندا لە ئەو ئاستەشدا نەبوو کە بانگەشەیان دەکرد و درێژەی دا کە هێرشەکەی ئەمریکا و ئیسرائیل بووە هۆی پێکهاتنی یەکێتیەکی پیرۆز لە ولاتی ئێمە س ئەوە دەستکەوتێکی گرینگ بوو.

News ID 58589

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha