بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە یەکێک لە لاپەڕەکانی خۆیدا لە تۆڕی کومەڵایەتی نووسیویەتی: “لە مانگی ئایاردا، دەزگای لێکۆڵینەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا دانی بەوەدانا کە هێزە چەکدارەکانی ئێران ٤٢ فڕۆکەی سەربازیی ئەمریکایان لە خزمەت دەرهێناوە، ئێستا ئەم ژمارەیە گەیشتووەتە ٨١ فڕۆکە، ژمارەی ڕاستەقینە زۆر لەوە زیاترە. بەڵگە؟ سەنتکۆم ڕێگە نادات تەنانەت سیناتۆرێکی کۆنگرێس سەردان و پشکنینی ئەو بنکانەی کە بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە دۆخێکی تەواو ئاساییدان بکات. ناتوانیت بۆ هەمیشە خەڵک گێل بکەیت.”
لە وەڵامی پەردەپۆشکردنی زیانەکانی سوپای ئەمریکا لەلایەن سێنتکۆمەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە: “ناتوانیت بۆ هەمیشە خەڵک گێل بکەیت.
News ID 60572
Your Comment