AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ١١ ١٦:٣١

۴ پێشنیار بۆ کاردانەوە بە یەکێتی ئەورووپا

۴ پێشنیار بۆ کاردانەوە بە یەکێتی ئەورووپا

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ۴ پێشنیار بۆ کاردانەوە بە یەکێتی ئەورووپا بۆ خستنە لیستی سپای پاسداران لە لەیستی گرووپە تیرۆریستەکان هەواڵی دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر بە ئاماژە بە هەوڵی بەپەلە و لە ڕووی ڕق و قین و دۆش داماوی یەکێتی ئەورووپا بۆ تیرۆریستی وەسف کردنی سپای پاسداران وتی: لە وەڵام بە ئەو هەوڵە ۴ پێشنیار خەریکە لێک دەدرێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئێستادا پارێزوانی لە ناوەندە دیپلۆماتیکە ئەورووپیەکان لە ئێران لە ئەستۆی فەرماندەیی گشتی ئینتزامی وڵات و بەتایبەتی پۆلیسی دیپلۆماتیکە بەڵام لە ئێستادا خەریکی لێکدانەوەی ڕادەست کردنی پارێزوانی لە ناوەندە دیپلۆماتیکەکان بە سپای پاسدارانین.

ئەو سەرچاوە وتیشی: دووهەم هەوڵی پێشنیار کراو پشکنینی کەشتیە بازرگانیان بە شێوەی تایبەت لەلایەن هێزی دەریایی سپای پاسدارانە کە بەرەو ئەورووپا دەڕۆن.

ناوبراو وتیشی: هەروەها خەریکی لێکدانەوەی پرسی دەرکردنی کەسانی سەر بە هێزی سەربازی ئەورووپا لە تارانین.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە ڕاشیگەیاند: لە ئێستادا پشکنینی دیپلۆماتە ئەورووپیەکان لە فڕۆکەخانەکان بە شێوەی تایبەت و بۆ پاراستنی پێگەی ئەوان ئەنجام دەدرێت بەڵام لە ئێستادا خەریکی گفتوگۆ بۆ هەڵگرتنی ئەو شێوەیەین و پشکنینیان وەکوو خەڵکی ئاسایین.

News ID 58468

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha