AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٩ ٠٩:٤٧

ئایا هاتنی کەشتیە جەنگیەکانی ئەمریکا نیشانەی نزیک بوونەوە بە شەڕە؟

ئایا هاتنی کەشتیە جەنگیەکانی ئەمریکا نیشانەی نزیک بوونەوە بە شەڕە؟

شرۆڤەی قووڵی رەوتە ستراتیژیکەکان نیشانی دەدات کە دوژمن بە لێکدانەوەی وردی تێچووە قەرەبوو نەکراوەکان لە ئەگەری پێکدادانی سەربازی لەگەڵ ئێران، ڕووی کردووەتە شەڕی تێکەڵاو.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت: ئایا بەڕاستی کەشتیە جەنگیەکانی ئەمریکا لە کەنداوی فارس یان گەمارۆ نوێیەکان، نیشانەی نزیک بوونەوە لە شەڕن؟ شرۆڤەی قووڵی رەوتە ستراتیژیکەکان نیشانی دەدات کە دوژمن بە لێکدانەوەی وردی تێچووە قەرەبوو نەکراوەکان لە ئەگەری پێکدادانی سەربازی لەگەڵ ئێران، بە ئەنقەست ڕێگای شەڕی سەختی وەلا ناوە و ڕووی کردووەتە شەڕی تێکەڵاو؛ شەڕێک کە تێیدا گەمارۆکان، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و نائارامیە ساختەکان، جێگایان داوەتە گوللە و مووشەک. بەڵام خاڵی سەرەکی ئەوەیە: ئەو گۆڕانە تاکتیکە، نە لاوازی ئێران، بەڵکوو سەرکەوتنی ستراتیژیکی بەرگری سەربازی کۆماری ئیسلامیە.

لە جیهانی ئەمڕۆ کە هەر جووڵەیەکی کۆپاپۆڕەکانی ئەمریکا لە ئەقیانووسی هیند یان هەر گەمارۆیەکی نوێی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، بە شێوەی تەقینەوەیی لە مێدیاکان ڕەنگ دەداتەوە، پرسیارێکی سەرەکی دێتە ئاراوە: ئایا ئەو هەوڵانە، پێشەکی شەڕی سەختی سەربازی لە دژی ئێرانن؟ وەڵامەکە بە پێی شرۆڤەی شەش ڕەوتی گەورەی ستراتیژیک، خێرێکی یەکلاییە. دوژمنانی ئێران نەک ڕوویان نەکردووەتە شەڕی سەخت، بەڵکوو بە ترس لە لێکەوتە کۆنترۆڵ نەکراوەکانی، ڕێگایەکی جێگرەوەیان هەڵبژاردووە کە تێیدا توانی سەربازی ئێران، ڕێک هەمان شتە کە ئەوانی لە شەڕ پەشیمان کردووەتەوە.

شەڕی تێکەڵاو، جێگرەوەی شەڕی کلاسیکە

لە ڕابردوودا، دوژمنان بە بوردمانی ڕاستەوخۆ دەگەیینە ئامانجەکانی خۆیان. ئەمڕۆ، سەرەڕای توانی مووشەکی و درۆنی ئێران کە تەنانەت کەشتیەکانی ئەمریکای خستووەتە مەترسیەوە، شەڕی سەخت بووەتە بژاردەیەکی پڕ لە تێچوو و مەترسیدار. هەر بۆیە، دوژمن ڕووی کردووەتە شەڕی تێکەڵاو؛ شەڕیک کە تێیدا گەمارۆی ئابووری، شەڕی مێدیایی و هاندانی نائارامیە کۆمەڵایەتیەکان، بوونەتە جێگرەوەی گوللە. جووڵەی پاپۆرەکان بەرەو کەنداوی فارسیش نە بۆ شەڕ، بەڵکوو بۆ تۆکمە کردنەوەی ئەو رەوتە دەروونیە داڕێژراوە.

گەمارۆکان جێگای شەڕیان گرتووەتەوە، نەک پێشەکی ئەوە بن

گەمارۆ ئابووریەکان لەسەر ئێران بە وردبینیەوە داڕێژراون تا گوشار بخاتە سەر بژێوی خەڵک ، نەک لەسەر بنکە سەربازیەکان. ئەوە نیشانی دەدات کە دوژمن هێشتا بڕوای بە ئەو ئامێرە هەیە و پێویستی بە هەنگاوی مەترسیداری شەڕی سەربازی نیە. چڕ کردنەوەی گەمارۆکان نیشانەی پێداویستی بە شەڕ نییە، بەڵکوو نیشانەی بڕوای دوژمن بە کاریگەری ئامێرە ناسەربازیەکانە.

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، مەیدانی شەڕی سەرەکی

خاڵی جێگای سەرسووڕمان: ئەگەر ئامانجی دوژمن شەڕی سەربازی بوو، یەکمایەتی یەکەم، کردنە ئامانجی بنکە مووشەکیەکان یان سیستەمی بەرگری ئێران بوو. بەڵام داکۆکی سەرەکی لەسەر هاندانی ناڕەزایەتی کۆمەڵایەتی لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانە. ئەوە دەیسەلمێنێت کە ئامانج، شکستی یەکگرتوویی ناوخۆیی کۆمەڵگا لە ناوخۆوەیە، نەک شەڕی سەربازی لە دەرەوە. تۆڕە کۆمەڵایتیەکان بووەتە مەیدانی شەڕی کەم تێچوو کە تێیدا پۆستێکی هاندەرانە، دەبێتە جێگرەوەی هەزاران گوللە.

دوژمن لە پەڕینەوە لە هێڵە سوورە بەرگریەکان دەترسێت

هەوڵە دوژمنانەکان بەردەوام لە بازنەیەک داڕێژراوە کە لە کاردانەوەی سەربازی ئێران ڕێگری بکەن. ئەوە نیشاندەری لێکدانەوەی وردی دوژمنە: ئەو دەزانێت کە پەڕینەوە لە هێڵە سوورەکانی ئێران دەتوانێت زنجیرەیەک لە کاردانەوەی پێش بینی نەکراو دەست پێبکات کە تەنانەت بۆ ئەمریکاش کۆنترۆڵ نەکرێت.

بەرگری ئێران

لێرەدایە کە ڕۆڵی مێژوویی توانی سەربازی ئێران ئاشکرا دەبێت. سیستەمە مووشەکیەکان، سیستەمی درۆنی پێشکەوتوو و قووڵایی ستراتیژیک لە بەرەی بەرخۆدان، تێچووی شەڕ لەگەڵ ئێران بۆ دوژمنی کردووەتە ڕەقەمێکی تەەحەمول نەکراو. ئەو بەرگریە، شەڕی سەختی لە بژاردەیەکی ئۆپراسیۆنیەوە کردووەتە مۆتەکایەکی سترتایژیک بۆ دوژمن. هەمان هۆکارە کە ئەمڕۆ دوژمن لە جیاتی شەڕ، ڕووی کردووەتە شەڕی مێدیایی و گەمارۆ. بە گوێرەی شرۆڤەکان، ئەگەری شەڕی سەختی سەربازی کەمە، بەڵام ئەگەری گوشاری چەن رەهەندی زیاترە کە ئامانجی گۆڕینی هەڵسوکەوت لە ناوخۆی کۆمەڵگایە.

News ID 58464

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha