AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٣٠ ٠٩:٥٥

عێراقچی: ناچار بووین خەڵکەکەمان لە بەرانبەر هێرشی تیڕۆریستان بپارێزین

عێراقچی: ناچار بووین خەڵکەکەمان لە بەرانبەر هێرشی تیڕۆریستان بپارێزین

وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نووسی: مەکۆی جیهانی ئابووری بە پێی درۆ و گوشاری سیاسی ئیسرائیل و ئەمریکا ئیزنی بەشداریمی نەدا.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تاکەیی خۆی و هاوپەیوەند بە ڕێگری لە بەشداری کردنی ناوبرو لە داڤۆس نووسی: مەکۆی جیهانی ئابووری بەشداری کردنی من لە داڤۆسی بە پێی درۆ و گوشاری سیاسی ئیسرائیل و ڕاسپاردەکانی ئەو ڕژێمە لە ئەمریکا هەڵوەشاندنەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ڕاستییەک کە لە توندوتیژیەکانی ئەم دواییە لە ئێران هەیە: ئێمە ناچار بووین کە لە خەڵکی خۆمان هەمبەر تیرۆریستە چەکدارەکان و کوشتوبڕ بە شێوەی داعش کە ئاشکرایانە لەلایەن مۆسادەوە پاڵپشتی دەکرا، بەرگری بکەین.

عێراقچی ئاماژەی کرد: مەکۆی جیهانی ئابووری ئەگەر بیەوێت دەتوانێت بە هەڵوێستێکی بە ڕواڵەت، ئەخلاقی پابەند خۆی نیشان بدات، بەڵام لانیکەم لە هەڵوێستی خۆی سەقامگیر بێت. ستانداردی دووفاقەیی کە ئێستا نیشانی دا بەس نیشانەی بەلاڕێ چوونی ئەخلاقی و ڕووخانی بیریە.


عێراقچی لە کۆتاییدا وتیشی: خەڵک مافیان هەیە کە بزانن و خۆیان دادوەری بکەن. شەرم بەس هی کەسانێکە کە جگە لە ئەوە بیر دەکەنەوە.


News ID 58358

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha