AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٤ ٠٧:٤٨

زانیاری گرینگ لە سەر سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ فەڕەنسا

زانیاری گرینگ لە سەر سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ فەڕەنسا

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ فەرەنسا لەم هەفتەیەدا ڕاگەیاند.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بەقایی ڕایگەیاند: وەزیری دەرەوەی ئێران دوای بەشداری له کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی قەدەغه کردنی چەی کیمیایی له هۆڵەندا، له سەر بانگهێشتی هاوتا فەڕەنسیەکەی ، بەرەو پاریس به ڕێدەکەوێت.

بە گوتەی بەقایی، لەم سەردانەدا پرسە دووقۆڵییەکان لەوان بارودۆخی هاووڵاتیانی ئێرانی وەکوو مەهدیە ئەسفەندیاری و هەروەها پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەوروژێنرێن و تاوتوێ دەکرێن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە ڕێبازی پرەنسیپی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کارلێککردن لەگەڵ وڵاتانی دیکە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و کەڵک وەرگرتن لە هەموو دەرفەتێک بۆ دەربڕینی ڕوونی هەڵوێست و داخوازییەکانی وڵات، لەوانەش سەبارەت بە تاوانە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنی لە فەلەستین و لوبنان، پرسی ئەتۆمی و پرسە گرینگەکانی دیکەی نێودەوڵەتی، ڕایگەیاند کە لەم سەردانەدا و لە وتووێژ لەگەڵ لایەنی فەرەنسی، عێراقچی هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی ڕوون دەکاتەوە و داخوازییە ڕەواکانی نەتەوەی ئێران بەرز دەکاتەوە.

News ID 57672

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha