بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران له به یاننامەیەکدا به توندی ئیدانەی تاوانی تیرۆریستی ڕژیمی زایۆنی له هێرشکردنه سەر زاحیەی به یرووت و تیرۆرکردنی ڕێبەری گەورەی خۆڕاگری هەیسەم عەلی تەباتەبایی کرد.
لە بەشێکی بەیاننامەکەدا هاتووە: بە وەبیرهێنانەوەی پێشێلکارییە دووبارەکانی ئاگربەستی ڕژێمی زایۆنیستی، وەزارەتی دەرەوە، بێکردەوەیی و بێدەنگی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتەکەی سەبارەت بە دەستدرێژییە بەردەوامەکان و تاوانە بێشومارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی لوبنان بە جێگای داخ و ناڕەوا دەزانێت و داوای هەنگاوی جددی لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڕژێمە دەکات.
هەروەها ئاماژە دراوە کە تیرۆر و شەڕخوازی ڕژێمی زایۆنی لە دژی لوبنان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە شەرمەزارە .
بێ گومان سەربزێوییە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، نەک تەنیا بۆ سەر ئارامی و سەقامگیریی ئەم ناوچەیە بەڵکوو بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیش گەورەترین مەترسییە و هەر بۆیە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم هەڕەشەیە بەرپرسیارێتییەکی جیهانییە.
Your Comment