بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانی عێراق وێنەیەکی لەت و پەت و ناڕوونی ئاشکرا کردووە؛ هیچ یەکە لە لایەنە شیعەکان ژمارەی کورسییەکانیان نەگەییشتووەتە ئاستی پێکهێنانی حکومەت و چوارچێوەی هاوئاهەنگی ناچارە لە نێوان پارتە بچووک بەڵام هاوکێشەکان، یەکسانی دروست بکات.
لە ئاوەها کەشێکدا، پارتە کوردییەکان کە لە 20 ساڵی ڕابردوودا چەند جار ڕۆڵی دیاریکەریان لە پێکهێنانی حکومەتی بەغدا هەبووە، ئەم جارە لە پێگەیەکی ڕووخێنەرتر بن و بە کێشەی هاوتەریب لە ئاستی فیدراڵ و ناوچەیی تێوەگلاون.
سەرەڕای بەدەستهێنانی 58 کورس لەلایەن شەش پارتە کوردییەکەوە، کێشی ڕاستەقینەی ئەوان لە چاو خولەکانی پێشوو کەم بووەتەوە. پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە 27 کورسی هێشتا گەورەترین پارتی کوردە، بەڵام لەدەست دانی چوار کورسی لە چاو هەڵبژاردنەکانی 2021 و دژوار بوونی گۆڕینی دەنگەکانی سەرەوە بە کورسی، دزەی پێشووی سنوودار کردووەتەوە.
یەکێتیش ئەگەرچی نزیک بە 18 کورسی بەدەست هێناوە و لە کەرکووک پێشکەوتنی هەبووە، بەڵام بە گشتی جیاوازی بەرچاوی لەگەڵ ڕکابەری سەرەکی خۆی هەیە. پارتە دژبەرەکانیش بە 13 کورسی کاریگەری جیدیان لە ڕەتی سیاسی بەغدا نابێت.
ئەو ئەنجامانە بە ڕوونی نیشانی دەدات کە کوردەکان بە پێچەوانەی خولە پێشووەکان ناتوانن لە دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەتی مەرجی بەهێز بهێننە ئاراوە.
بەم حاڵەوەم زۆرینە لە نێوان پارتە شیعەکان هێشتا ئەو هەلە دەداتە پارتی تا لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت ڕۆڵ بگێڕێت- بەتایبەتی ئەگەر محەمەد شیاع سوودانی بۆ خولی دووهەمی سەرۆک وەزیری هەوڵ بدات.
بەڵام ڕاکێشانی پاڵپشتی کوردەکان ئاسان نابێت. پێدانی مووچەی دواخراوی فەرمانبەرانی هەرێم، دەستەبەر کردنی جێبەجێ کردنی دەستوور و چارەسەری کێشە نەوتیەکان و بودجە لە گرینگترین داواکاریەکانی هەولێرە؛ پرسگەلێک کە بەهۆی درزی سیاسی لە بەغدا و حوکمە دادوەریە سنووردارەکان دەستخستنیان دژوارە.
بەڵام کێشە سەرەکی لە ناوخۆی هەرێمەوە سەرچاوە دەگرێت. پێوەندی پارتی و یەکێتی لە یەکێک لە قەیراناوی ترین خولەکاندایە؛ درزێک کە نەک بووەتە لەمپەری پێکهێنانی کابینەی نوێی هەرێم بەڵکوو توانی چەقەچەق کردنی کوردەکان لەگەڵ بەغداشی بە توندی کەم کردووەتەوە. پارتی پێی وایە کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ئەبێ لەسەر بنەمای دابەش کردنی دەسەڵات بێت، لە حاڵێکدا کە یەکێتی هەوڵ دەدات پێکهێنانی نەریتی دابەش کردنەکە بگۆڕێت و وەزارتخانە هەستیار و ئەمنیەکان کۆنترۆڵ بکات؛ داوکاریەک کە لەگەڵ دژایەتی یەکلایی پارتی بەرەوڕووو بووەتەوە. ئەو ڕکابەریە نە تەنیا ڕەوتی سیاسی لە هەولێری تووشی وەستان کردووە بەڵکوو ئەگەری دەستخستنی هەڵوێستی یەکگرتوو لە بەغداشی لەناو بردووە.
لێکەوتەکانی ئەو دژایەتیە لەوانەیە جارێکی دیکە لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری عێراق خۆی دەربخات. ئەزموونی هەڵبژاردنەکانی 2021 نیشانی دا کە ناهاوئاهەنگی کوردەکان دەتوانێت هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بۆ چەندین مانگ دوابخات و هەلی پێویست بۆ بەهێزبوونەوەی ڕکابەرە شیعەکان خۆش بکات. ئەگەر ئەو دۆخە دووپات ببێتەوە، لەوانەیە سوننە جارێکی دیکە داوای پۆستی سەرۆک کۆمار بکاتەوە؛ گۆڕانێک کە هەرچەندە لە باری گۆڕانکاری سیاسی عیراقەوە پاساو دەکرێت، بەڵام بۆ کوردەکان گورزێکی جیدی لە پێگەی سیمبولیک و مێژوویان دەبێت.
سەرەڕای ئەم لێکدانەوەیە کوردەکان هەر گرینگن و دیاریکەر دەبن بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو لە بەغدا بەڵام بە پێچەوانەی ڕابردوو، بڕیاری یەکلایی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو لە بەغدا لە دەستی ئەوان نابێت.
Your Comment