بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیرە"، ڕافائێل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئەمڕۆ چوارشەممە (28ی خەزەڵوەر) لە دەسپێکی کۆبوونەوەی وەرزیی شۆڕای حوکامی ئاژانس، وتی: هەوڵ و دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بۆ گەڕانەوەی هەڵمەتی پشکنینی ئاسایی لەو وڵاتەدا بەردەوامە.
گرۆسی بە ئاماژە بەوەی کە لەو بوارەدا پێشکەوتنی باش مسۆگەر بووە، وتیشی: تا ئێستا 12 پشکنین ئەنجام دراوە و پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی گەڕانەتەوە بۆ ئێران و پشکنینیان بۆ تاقیکاریی زانیارییە داڕشتراوەکان لە زۆربەی ئەو دامەزراوەنەی بەر شەپۆلی شەڕی سەربازی نەکەوتوون، ئەنجام داوە.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە درێژەدا ڕایگەیاند: ئێمە هێشتاش لە پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ تارانداین و درێژە بە هەوڵەکانمان بۆ گەڕانەوەی یەکجاری بۆ سەر چالاکییە ئاساییەکانی ڕاستیوێژیی دەدەین. ئەگەرچی بۆ دەسپێکردنەوەی پشکینە کامڵەکان و لەوان لە ناوەندە زیان بەرکەوتووەکان، پێویست بە دانوستانی زیاترە بۆ ئەوەی ئێران پابەندی بەڵێنەکانی بەپێی ڕێککەوتننامەی ئێنپیتی بێت.
Your Comment