AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ١٦ ١١:٣٨

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاتە دەنگ؛ گەمارۆکانی ئەمریکا، تاوانی دژە مرۆڤیە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاتە دەنگ؛ گەمارۆکانی ئەمریکا، تاوانی دژە مرۆڤیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەمارۆکانی ئەمریکا دژی خەڵکی ئێرانی بەوپەڕی بێ‌بەزەیی و دڵڕەقی و جەنایەتی دژی مرۆڤایەتی زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی دوای بەشداریی ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە بەڵگەفیلمی "فڕینی پەپوولەکان" (لەبارەی ژیانی دوو بلیمەتی تووشبووی نەخۆشیی پەپوولەیی)، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی: لە ستەمگەرانە و دژە مرۆیی بوونی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران، هەر ئەوەندە بەسە کە نەخۆشانی پەپوولەیی –وەک زۆربەی نەخۆشانی سەخت و چارەسەرنەبوو- بەردەوام لە سەرەوەی لیستی ئامانجی گەمارۆکانن.

ڕاشیگەیاند: پێشگری لە هەناردەی پانسمان و بانداژی تایبەتیی نەخۆشانی ئەیهىی، ئەوپەڕی بێبەزەیی و دڵڕەقیی گەمارۆدەران و ڕاپەڕێنەرانی گەمارۆکان نیشان دەدا.

News ID 57473

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha