AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ١٥ ١٨:٤٨

جاڕنامەی مافی مرۆڤی کورش پەسندی جیهانی کرا

جاڕنامەی مافی مرۆڤی کورش پەسندی جیهانی کرا

"جاڕنامەی کورشی مەزن" وەک یەکێک لە یەکەمین جاڕنامەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، لە لایەن وڵاتانی ئەندامی یۆنسکۆ بە فەرمی ناسرا و پەسند کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە چل و سێهەمین کۆنفڕانسی گشتیی یۆنسکۆ لە 6ی نوامبێر لە سەمەرقەند، جاڕنامەی کورشی مەزن وەک یەکێک لە یەکەمین جاڕنامەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، لە لایەن ئەندامانی یۆنسکۆوە پەسند کرا.

لەو کۆبوونەوەیەدا، جاڕنامەی کورش وەک "بەڵگەیەکی بنەمایی لە مێژووی شارستانیەتی مرۆیی" و "یەکەمین دەرکەوتەی نووسراوی پێداگری پرێنسیپەکانی ئازادی، دادپەروەری، ئاشتەوایی و ڕێزنان لە فرەچەشنی فەرهەنگی" هەڵسەنگێندرا و بڕیار درا، یۆنسکۆ ڕاهێنراوەکانی ناو ئەو جاڕنامەیە لە پلانە پەروەردەیی، فەرهنگی و مافی مرۆڤی خۆیدا ئاراستە بکاتەوە.

شایانی باسە، وڵاتانی میسر، عێراق، کۆلۆمبیا، هیند، نیجریا، مەغریب، پاکستان، بەنگڵادێش، کێنیا، سێنەگاڵ، ئەرمەنستان و پۆڵاندا بەشێک لەو وڵاتانە بوون کە لە کۆبوونەوەی سەمەرقەندی یۆنسکۆدا بۆ پەسندکرانی جاڕنامەی مافی مرۆڤی کورش، پاڵپشتیان لە ئێران ڕاگەیاند.

News ID 57471

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha