AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ١٣ ١٠:٥٥

پزشکیان ڕاستییەک سەبارەت بە توانای سەربازی ئێران ئاشكرا دەکات

پزشکیان ڕاستییەک سەبارەت بە توانای سەربازی ئێران ئاشكرا دەکات

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە هیچ لەونێک بەدوای شەڕ و پێکدادانەوە نییە، بەڵام توانای بەرگری ئەمڕۆی ئێمە لەگەڵ پێش لە شەڕی سەپێندراوی 12 ڕۆژە بەراورد ناکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان بە وتنی ئەەوەی کە دوژمن بەدوای دابەش کردن و لاواز کردنەوەی ئێران و دیکەی وڵاتانی ئیسلامیە، وتی: وڵاتانی ئیسلامی ئەبێ هەمبەر دوژمنانی خۆیان یەکگرتوو بن. ئێران بە هیچ لەونێک بەدوای شەڕ و پێکدادانەوە نییە، بەڵام توانی بەرگری ئەمڕۆی ئێمە لەگەڵ پێش لە شەڕی 12 ڕۆژە بەراورد ناکرێت و ئەگەر دوژمن هەڵەیەک بکات، وەڵامی خێرا و ڕووخێنەر وەردەگرێت.

ناوبراو زیادی کرد: ڕاستە کە لە پاڵ هەموو کێشە و ناتەرازیە ناوخۆییەکان، لەگەڵ بەرز بوونەوەی گوشار و گەمارۆکانیشبەرەوڕووین، بەڵام ئەگەر لە دەفرایەتی دراوسێکان بە شێوەی گونجاو بەهرەمەند بین، بەدڵنیایەوە دەتوانین گەمارۆکان پووچەڵ بکەینەوە و تەنانەت بکەینە هەلێکی جیدی بۆ تۆکمە کردنەوەی هاوکاری ناوچەیی و هەروەها تۆکمە کردنەوەی یەکگرتوویی وڵاتانی ناوچەکە.

News ID 57435

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha