ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: فوئاد حسێن و هاکان فیدان وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و عێراق، ڕۆژی یەکشەممە بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕێککەوتنێکی نوێیان لە نێوان دوو وڵاتدا بۆ هاوکارییەکان لە بواری ئاو و وزە واژۆ کرد.
بە گوێرەی ئەو ڕێککەوتنە، بڕیارە لە قۆناغی یەکەمدا، سێ بەندئاو و سێ پلانی بووژانەوەی ئاوی بۆ کشتوکاڵ چێ بکرێن؛ بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەک بە پشک یان دەفرایەتیی ئاوێک کە لە تورکیا ڕەوانەی عێراق دەکرێت دیاری نەکراوە.
لە بەرامبەردا، بەغدا کۆمیتەیەک بۆ ڕادەستکردنی پڕۆژەکان بە کۆمپانیاگەلی تورکیا پێک دێنێت و ئەنقەرەش ئەو ڕەوتە وەک هەولێک بۆ "بەهرەمەندیی کارا، کاریگەر و پاوەجێ لە سەرچاوە ئاوێیەکانی عێراق" پێناسە کردووە.
ئەنقەرە باڵی گوشار بۆ سەر بەغدا
پێدەچی دەوڵەتی عێراق لە سەرودەمی هەڵبژاردنەکاندا، خەریکی گەورەکردنەوەی ئاراستەی ڕێککەوتنەکەیە تا وەک ڕێگەچارەیەک بۆ قەیرانی کەم ئاویی وڵات پێناسەی بکات. بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە کە بەڵگەی ئەوڕۆ، چوارچێوەیەکی هاوکاری تەکنیکی لە بواری چێکردنی ژێرخانەکانە تا ڕێککەوتنێکی کۆتایی سەبارەت بە پشکی ئاو. هەروەها گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ناچاریش هەر دوورە لە زەین، چونکە هەڵوێستی دوو وڵات لە بەنڕەتدا پێکەوە دژوازە: عێراق وەک ئەندامی کۆنواسیۆنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بواری ئاوڕۆ نێودەوڵەتییەکان دیجلە بە ڕووبارێکی هاوبەش دەزانێ و جەخت لە دابەشکردنی دادپەروەرانەی سەرچاوەکان دەکات، کەچی تورکیا ئەو کۆنواسیۆنەی قبووڵ نییە.
هەر بۆیە ئەو ڕێککەوتنە بە کردەوە مامەڵەی "نەوت لە بری ئاو"ه کە باڵی گوشاری زیاتر بۆ سەر عێراق دەداتە تورکیا و کۆمپانیا تورکەکان بە دابینکردنی ماڵی لە داهاتی نەوتی عێراق، بەڕیوەبەریی سەەرچاوەەگەلی ئاوی ئەو وڵاتە دەگرنە بندەستی خۆیان و لە بەرامبەردا ئەنقەرە بەڵێن دەدا تا ڕەوتی هاوردەی ئاو دیجلە بڕێک زیاتر بکاتەوە؛ بەڵام لە ژێر چاودێریی خۆیدا.
شوێنی ڕێککەوتنەکە لە ستراتژیی ناوچەیی نوێدا
ئەو ڕێککەوتنە دەبێ لە چوارچێوەی داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا لە پاش سەفەری ئەردۆغان بۆ بەغدا لە ساڵی ڕابردوودا وێنا بکرێت و لە چوارچێوەی ئەو پێناسەەیەدا، تورکیا هەنگاو بە هەنگاو بە دوای کەمکردنەوەی پێگەی ئێران لە عێراق و پەرەدان بە ئامادەبوونی خۆی لە بوارە ئەمنییەکان، وزە و ژێر خانی عێراقە:
ـ بواری ئەمنی: بەغدا بەڵێنی داوە کە ئەندامانی پەکەکە بە هەڕەشەی ئەمنی بزانێت و پێش بە چالاکی و بووژانەوەی هێزیان لە خاکی عێراق بگرێت.
ـ بواری ئاو: تورکیا ئیدارەی سەرچاوەکانی عێراق بەپێی مۆدێلی خۆی دەگرێتە دەست و پڕۆژە گرینگەکان لە ڕێگە٤ی کۆمپانیاگەلی تورکی ڕادەپەڕێنێت.
ـ بواری وزە: هەناردەی نەوتی عێراق لە ڕیگەی تورکیاوە زیاد دەبێت؛ ڕووداوێک کە هەم، بۆ تورکیا داهاتهێنەرە و هەمیش لەباری ژێئۆپۆلیتیکییەوە گرینگە. چونکە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئینتیمای تورکیا بە ڕووسیا و واشنتۆن حەزی بەو کارەیە.
سەرەڕای ئەوانە، دوو وڵات هاوکات بەدوای پێشخستنی کۆریدۆری بازرگانیی نوێی بەندەر بەسرە بۆ سنوورەکانی تورکیاوەن کە ئەمەش خۆی پلانێکە بۆ کەمکردنەوەی ئینتیمای بەغدا بە ئێران.
Your Comment