بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیۆیۆرک تایمز بە بڵاوکردنەوەی ئەم گرتە دەنگیە ڕایگەیاند کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشنیاری بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی بە پشتیوانانی بەرهەڵستکارانی سووریا داوە بە بەشداریی سەرۆک کۆماری یاسایی ئەو وڵاتە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم گرتەیە ۴۰ خولەکە و هی کۆبوونەوەیەکی نهێنی نێوان جان کری و پشتیوانانی مەدەنی بەرهەڵستکارانی سووریە کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی مەکۆی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ۲۲ سێپتامبر لە نیۆیۆرک بەڕێوەچووە.
رۆژنامەکە نووسی: جان کری ۵ ساڵ پاش داخوازی بارک ئۆباما سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ دەستهەڵگرتنی ئەسەد لە دەسەڵاتی سووریا بە پێشنیار بۆ بەشداریی ئەسەد لە هەڵبژاردن ئامادەبووانی کۆبوونەوەکەی تووشی شۆک کرد.
Your Comment