AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢٤ ٢٠:٤٠

دۆخی دانوستانەکانی کورد و دیمەشق گەییشتووەتە کوێ؟

دۆخی دانوستانەکانی کورد و دیمەشق گەییشتووەتە کوێ؟

دانوستانەکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و دەوڵەتی دیمەشق سەرەڕای پێشکەوتنی کەم لە چوارچێوەی دەستووری کاتی و گەڵاڵەی ئاوێتەبوونی هێزەکان، بەهۆی کێشەگەلی قووڵ لەسەر پێکهاتەی حوکمڕانی و فەرماندەیی سەربازی لەلایەن هەسەدەوە گەییشتووەتە بنبەست.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی خۆسەر لە گفتوگۆ لەگەڵ گۆڤاری نەشناڵ کانتێکست، سەبارەت بە دانوستانەکان وتوویە تا ئیستا دوولایەنەکە تەنیا لەسەر درێژەی گفتوگۆکان وەکوو دوولایەنی سووریایی و بەردەوام بوونی ڕێککەوتنە پێشووەکان لەوانە ئاگربڕی تەواو لە هەموو بەرەکان ڕێککەوتوون.

مەزڵۆم کۆبانێ لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری فەڕەنسا ڕایگەیاندووە کە دوولایەنەکە بە ڕێکخستنی دووبارەی بیچمی سێ یەکەی سەربازی و ئاوێتە بوونی هێزەکانی ئاسایش لە وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕێککەوتوون.
بەڵام بەرایی لێکدانەوەکان نیشانی دەدات کە درزی نێوان دوولایەنەکە قووڵە و ئەو درزە بە ئاسانی پڕ نابێتەوە.

ڕێککەوتن لەسەر دابەش کردنی هەسەدە بۆ سەر سێ یەکەی سەربازی لە ڕاستیدا هەوڵێکی تەشیرفاتی بوو کە لە کاتی قبووڵ کردنی بنەمای ئاوێتەبوون پێش بینی دەکرا. بەڵام خاڵی جێگای کێشەی سەرەکی زنجیرە پلەکانی فەرماندەییە: کێ ببێتە فەرماندەی ئەو یەکە سەربازیانە؟ ئایا لەژێر چاوەدێری فەرماندەییەک دەبن یان هەر یەکە و بە ناوەندێکی جودا وەڵامدەر دەبن؟ چارەنووسی یەکینەکانی پاراستنی ژنان چی لێدێت و کێ لە ئەو بارەوە بڕیاردەر دەبێت؟ ئەمریکا جۆن لەگەڵ ئەو پێکهاتە مامەڵە دەکات و لایەنی گفتوگۆی ئەوان چ ناوەندێک دەبێت؟

گرینگایەتی ئەو پرسیارانە زیاتر لە پێکهاتەی ڕواڵەتی ئەو یەکە سەربازیەیە، چونکوو کێشەی سەرەکی لەسەر پرسی پێکهاتەی حوکمڕانی و دەسەڵات لە سووریایە. هەسەدە پێی وایە کە هێزەکانی ئەبێ بە جۆرێک ببێتە ئەرتەش ناوچەیی لە چوارچێوەی سووریایەکی لامەرکەزی بەڵام دیمەشق ڕوانگەیەکی تەواو دژی ئەو ڕوانەگەیەی هەیە و دەیەوێت هەسەدە هەڵبوەشێتەوە و بە فەرماندەکانی ئەو هێزانە پۆستی خوارتر و لە ژیرچاوەدێری وەزارەتی بەرگری بدرێت.

تورکیا راشکاوانە دەیەوێت خێرا پرسی هەسەدە یەکلایی ببێتەوە، ئەگەر ئەنقەرە رەوتەکەی ئێستا بە بەس نەزانێت ، سیناریۆی سیناریۆیەک کە ئەگەری زۆرتر دەبێت تەنانەت شەڕیش زیاتر، دەسپێکردنەوەی وردە وردەی هێرشی درۆنی و ئاسمانی بۆ لاواز کردنەوەی توانی سەربازی هەسەدەیە.




News ID 57230

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha