بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، ناوەندێکی لێکۆڵێنەوەیی ڕاپۆرتی دا کە هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە شەڕی 12 ڕۆژە، شوێنێکی سەربازی - هەواڵگری زۆر شاراوەی ئاشکرا کردووە.
ماڵپەڕی "گرەی زوون" لە ڕاپۆرتێکی لێکۆڵینەوەییدا، بوونی ناوەندێکی سەربازی شاراوە لە ژێر تاوەرێکی نیشتەجێی لە تێلاڤیڤی ئاشكرا کرد. گومان دەڕوات کە ئەو پەناگە لە ئەو شوێنانە بێت کە مووشەکەکانی ئێران لە ئۆپراسیۆنی 13 ی جوونی ڕابردوو کردووەتە ئەماناج. بە پێی ئەم لێکۆڵێنەوە، گرەی زوون، شوێنی دامەزراوەیەکی سەربازی و ژێرزەوینی ناسراو بە ناوەندی 81 ی ئاشكرا کردووە.
ئەو دامەزراوە، ناوەندێکی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی ئیتلاعاتی هاوبەشی نێوان ئەرتەشی ئەمریکا و ئیسرائیل دێتە ئەژمار و لە ژێر کۆماڵی نیطشەجێی داوینچی لە گەڕەکی قەرەباڵغ لە ناوەندی تێلاڤیڤ هەڵکەوتووە.
بەڵگەکان، ئیمەئیلە ئاشكرا بووەکان و ڕاپۆرتەکانی ئیسرائیل نیشانی دەدات کە ئەو دامەزراوە لە باری ئەلکترۆمێغناتیسیەوە دەپارێزرێت، لەژێر چاوەدێری ئەمنیەتی چڕدایە و بە پشتیوانی ئەمریکا لە چوارچێوەی پڕۆژەیەک بە ڕووبەری نزیک بە 6000 مەتری چوارگۆش چێ کراوە.
گرەی زوون ڕاپۆرتی دا کە بەرپرسانی ئیسرائیل دەستبەجێ دوای پێکانی ئەو ناوەندە لەلایەن مووشەکەکانی ئێرانەوە، گەمارۆی ئەمنیەتیان جێبەجێ کردووە و لە نزیک بوونەوەی هەواڵنێران یان وێنەگرتن لە خەسارەکانی ناوچەکە بەتایبەتی لە دەڤەری ناوەندی وەزارەتی شەڕ و کۆماڵی نزیکی عیزرائیلی، ڕێگریان کرد.
ئەو ماڵپەڕە ڕایگەیاند کە لەوانەیە ناوەندی 81 بە شێوەی ڕاستەوخۆ پێوەندی بە ناوەندی فەرماندەییەکی کۆن ناسراو بە گودالەوە بێت کە دواترر بۆ دامەزراوەیەکی ژێرزەوینی دیکە بە ناوی قەڵای زایۆن پەرەی پێدرا.
ئەلمەیادین ڕاپۆرتی دا کە ئەو ئاشکرا کردنە لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرێت کە تۆمەتی بەردەوام لە دژی ئیسرائیل لەسەر بەکارهێنانی دامەزراوەی سەربازی لە نیو ناوچەی سڤیل لە ئارادایە، لە حاڵێکدا کە ئەو ڕژیمە دوژمنەکانی خۆی بە بەکارهێنانی قەڵغانی مرۆیی تاوانبار دەکات.
Your Comment