بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرامەرز ئەسەدی، سەرکۆنسولی ئێران لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێک بۆ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی "ڕووداو" بە ئاماژە بە کرانەوەی ناوەندی ڕاهێنانی زمانی فارسی لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، وتی: ئێمە لە بوارگەلی جۆراوجۆری زانستی، زانکۆیی، بازرگانی و گەشتیاری پێکەوە هاوکاریمان هەیە و ئەوە بووە هۆی داواکاریی لە لایەن خەڵک و دەوڵەتی هەرێمەوە بۆ کرانەوەی ئاوەها ناوەندێک.
ئەسەدی سەبارەت بە شێوەی ڕاهێنان و بەشداری لە خولەکانی ئەو ناوەندە، ڕوونیشی کردەوە: بەدڵنیاییەوە وانەبێژانی ئەو ناوەندە بە سەر هەر دوو زمانی کوردی و فارسیدا شارەزایی تەواویان هەیە و لایەنگران دەتوانن لە هەموو ئاستەکاندا بەشداری دەکەن.
Your Comment