AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢٢ ١٠:٥٥

پەیامە سیاسی و ستراتیژیکەکانی گۆڕینەوەی ئەسیرەکان لە غەززە

پەیامە سیاسی و ستراتیژیکەکانی گۆڕینەوەی ئەسیرەکان لە غەززە

گۆڕینەوەی ئەسیرەکان لە سێبەری ڕێککەوتنی شەرم شێخ دەتوانێت خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی سەردەمی فەلەستین وەسف بکرێت؛ بەرخۆدان بە خۆڕاگری خۆ توانی نیشانی بدات کە ورەی گەلان دەتوانێت بە سەر ماشینی جەنگی سەر بکەوێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی، محەمەد ڕەزا مورادی، بەرپرسی گشتی نێودەوڵەتی و هەواڵە دەرەکییەکانی هەواڵدەری مێهر لە یادداشتێکدا نووسی: گۆڕینەوەی ئەسیرەکان لە نێوان بەرخۆدانی فەلەستین و ئیسرائیل و ئاگربڕ لە کەرتی غەززە، ئەبێ وەکوو یەکێک لە چرکە دیاری کەرەکەکان لە هاوکێشەی شەڕ و ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناڤین وەسف بکرێت؛ چرکەیەک کە نەک بە لایەنی مرۆڤی قەیرانی غەززەوە گرێی خواردووە، بەڵکوو پەیامی قووڵی سیاسی، ئەمیەتی و ستراتیژیکی پێیە. ئەو ڕووداوە لە دڵی خۆید اسێ ڕوانگە یەک دەخاتەوە: بەرخۆدانی فەلەستین کە بە خۆڕاگری خۆی توانی دوژمن بەرەو دوا هان بدات، ئیسرائیل کە دوایی دوو شەڕ شەڕ بەدوای کشانەوەی ئابڕوومەندانە لە قەیران بوو و دەوڵەتی ئەمریکا کە لە چوارچێوەی گەڵاڵەی ناسراو بە گەڵاڵەی ئاشتی ترامپ هەوڵ دا هاوکات ڕواڵەتی خۆی لە ناوچەکە ببووژێنێتەوە و هاوپەیمانەکەی لە تێلاڤیڤ ڕزگار بکات.

پەیجەیەک بۆ هەڵاتنی نتانیاهۆ

ڕێککەوتنی ئەم دواییە کە بە ناوبژیوانی ڕاستەوخۆی دەوڵەتی ترامپ و بە بەشداری هەندێک ئەکتەری عەرەبی لە شەرم شێخ بەدەست هات، لە ڕاستیدا خەڵاتێکی سیاسی بە بنیامین نتانیاهۆ بوو. ناوبراو کە لە دوو سای ڕابردوو بەرەوڕووی شکستی بەردەوامی سەربازی، قەیرانی ڕەوایی ناوخۆیی و گوشاری بێ وینەی نێودەوڵەتی بووەتەوە، ئێستا وەکوو هەلێک بۆ چا کردنەوەی شوێنگەی خۆی چاو لێدەکات. هەر ئەو جۆرە کە شرۆڤەکارانی ئاماژەیان پێداوە، ترامپ بە پێشکەش کردنی ئەو گەڵاڵە بەدوای ئەوەوە بوو کە پەیجەیەک بۆ هێنانە خوارەوەی نتانیاهۆ لە دار شەڕ چێ بکات؛ شەڕێک کە نە توانی ئەسیرەکانی ئیسرائیل ئازاد بکات و نە بوونی بەرخۆدان لەناو ببات.

گەڵاڵەی ترامۆ بە ڕواڵەت ئاشطیخوازانەیە، بەڵام لە ڕاستیدا تێدەکۆشێت ئەوەی کە نتانیاهۆ لە مەیدانی شەڕ بەدەستی بهێنێت، لەسەر کورسی دانوستان بۆی دابین بکات: ئاسایش، مانەوەی سیاسی و پاراستنی ڕواڵەتی بەرگری ئیسرائیل. بۆیە زۆربەی چاوەدێران ڕێككەوتنی شەرم شێخ وەکوو شکستی ئاوێتە بە دیپلۆماسی بۆ ئیسرائیل وەسف دەکەن؛ هەوڵێک بۆ ئەندازیاری شکستی سەربازی وەکوو دەستلەوتی سیاسی.

شکستی لۆژیکی توانی سەربازی

لە بەرانبەردا، بەرخۆدانی فەلەستین بە خۆڕاگری دوو ساڵە لە بەرانبەر چڕترین هێرشەکان، سەلماندی کە توانی سەربازی تەواو پێویستی بە ورەی سیاسی نییە. کەتیبەکانی قسام بە ڕاستی ڕایانگەیاند کە دوژمن سەرەڕای سەرتر بوونی هەواڵگری و توانی سەربازی، لە گەڕانەوەی ئەسیرەکانی خۆی بە گوشاری سەربازی شکستی هێنا و ئێستا خۆی بەدەستەوە داوە و هەر ئەو جۆرە کە بەرخۆدان بەڵێنی دابوو، ئەسیرە ئیسرائیلیەکان تەنیا لە ڕێگای دانوستانەوە دەگەڕێنەوە.

ئیسرائیل لە ئەو شەڕە تێگەییشت کە ئۆپراسیۆنی سەربازی ، تەنانەت بەڕواڵەتی تەواوی هەواڵگری و پشتیوانی لۆجستیکی ئەمریکا، ناتوانێت چارەنووسی مەیدان بەتواوەتی بگۆڕێت. ئازاد کردنی ئەسیرەکان لە ڕێگای دانوستان و ڕێککەوتنەوە، دانپێدانانی تێلاڤیڤ بە شکستی ستراتیژیکی پشت بەستن بە زۆرەملێیە. هەمان ستراتیژی کە کۆڵەکەی ئاسایشی ئیسرائیل لە ساڵی 1948 ەوە تا ئێستا دێتە ئەژمار.

لە شەڕی مەیدانی هەتا شەڕی ڕەوایی

گۆڕینەوەی ئەسیرەکان لایەنی سیمبولیک و دەروونی هەیە لە حاڵێکدا کە ئیسرائیل هەوڵ دەدات بەرخۆدان وەکوو هێزێکی تیرۆریستی بناسێنێت، بەدی هاتنی ئەو ڕێککەوتنە نیشانی دا کە ئیسرائیل ناچارە کە لەگەڵ هەمان هێزێک کە ڕەواییەکەی نکۆڵی دەکات، لە سەر مێزێک دابنیشێت. بە وتەیەکی دیکە، بەرخۆدان لە ڕێگای ئەو ڕەوتەوە لە ئاستی گرووپی سەربازی بۆ لایەنی سیاسی بەرز بووەوە؛ لایەنێک کە دەتوناێت ورەی خۆی لە چوارچێوەی دانوستان، ئاگربڕ و ڕێککەوتنی بسەپێنێت. ئەو گۆڕانە، تێگەییشتنی جیهانی لە حەماس و دیکەی گرووپەکانی بەرخۆدانیش تووشی گۆڕان بکات و دەتوانێت بەستێنی دووبارە پێناسە کردنەوەی ڕۆڵی ئەوان لە پپێکهاتەی سیاسی فەلەستین بێت.

لە بەرانبەردا، ئیسررائیل بەرەوڕوو قەیرانی ڕەوایی چڕ بووەتەوە: هەم هەمبەر ڕای گشتی جیهانی کە جەنایەتە مرۆییەکانیان لە غەززە بینیوە و هەم هەمبەر کۆمەڵگای ناوخۆیی کە شکست لە ئازاد کردنی ئەسیرەکان لە ڕێگای سەربازیەوە بە واتای هەڵوەشانەوەی هەژمونی ئەرتەشی نەبەز، دێنێتە ئەژمار.

پەیامی مرۆیی و کۆمەڵایەتی گۆڕینەوەی ئەسیرەکان

لە ڕوانگەی مرۆییەوە، گەڕانەوەی 1986 ئەسیری فەلەستینی بۆ زیدی خۆیان و نێو بنەماڵەکانیان، چرکەیەکی مێژوویی بوو. وێنەکانی پێشوازی لە نەخۆشخانەی ناسری خان یونس، نەک چرکەی شادی، بەڵکوو نمانەیەک لە سەرکەوتنی ڕۆحی بەکۆمەڵی خەڵکی غەززە بوو. ئەو ڕووداوە نیشانی دا سەرەڕای دوو ساڵ برسیەتی ، ئاوارەیی و گەمارۆ، کۆمەڵگای فەلەستینی لە ناوەوە هەڵنەوەشاوەتەوە و هێشتا دەفرایەتی بەرخۆدانی مەدەنی و کۆمەڵایەتی خۆی پاراستووە. لە ئەدەبیاتی سیاسی، ئەو دیاردە دەتوانرێت سەرکەوتنی گێڕانەوەی بەرخۆدان بە سەر گێڕانەوەی وێرانی وەسف دەکرێت؛ گێڕانەوەیەک کە لە دڵی وێرانەکانەوە هەستاوەتەوە و هێشتا هیوا دەگوازێتەوە. گەڕانەوەی ئەو ئەسیرانە، لە ڕاستیدا گەڕانەوەی بیری بەکۆمەڵ بۆ ئاستی بەرەنگار بوونەوەیە، چونکوو هەر یەک لە ئەوان دەبنە شایەتێکی زیندوو لە جەنایەت و بەرخۆدان.

دەرەنجام

گۆڕینەوەی ئەسیرەکان لە سێبەری ڕێککەوتنی شەرم شێخ دەتوانێت خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی سەردەمی فەلەستین وەسف بکرێت؛ بەرخۆدان بە خۆڕاگری خۆ توانی نیشانی بدات کە ورەی گەلان دەتوانێت بە سەر ماشینی جەنگی سەر بکەوێت. لەلایەکی دیکەوە ڕێککەوتنی ترامپ ئەگەرچی هەوڵی دا ڕواڵەتی سەرکەوتووانە بۆ نتانیاهۆ پێک بهێنێت، بەڵام لە راستیدا مۆرێکی پشت ڕاست کردنەوە بۆ شکستی ستراتیژی سەربازی ئیسرایئلە. ئێستا پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە ئایا ئەو ئاگربڕە دەبێتە هۆی ئاشتی سەقامگیر یان تەنیا هەلێکە بۆ بووژانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل؟ ئەزموونی مێژوویی نیشانی دەدات کە ئیسرائیل هەمبەر هیچ ڕێککەوتنێک پابەند نەبووە. قسەکانی بەرپرسانی ئەو ڕژێمە لەوانە نتانیاهۆ و وەزیری شەڕ لەسەر درێژەی ئۆپراسیۆن بۆ لەناوبردنی حەماس و ڕووخانی تونێلەکان، بێژەری ئامانجی ڕاستەقینەی تێلاڤیڤە. بۆیە لەوانەیە کە هێشتا مەترسی گەڕانەوە بۆ پێکدادانەکان و یان جێبەجێ کردنی دڵخوازانەی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە هەر هەبێت.





News ID 57198

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha