بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستین پاش دوو ساڵ شکستهێنانی هێرشی قورسی سەربازیی ڕژیمی زایۆنی، بەپێی ڕێککەوتنی ئەنجامدراو پاش چەند کاتژمێر ئاڵوگۆڕیی ئەسیران، توانیان نزیکەی 2 هەزار ئەسیری فەلەستینی ئازاد بکەن کە هەندێکیان سزای هەتایی و زیندانی درێژخایەنیان بۆ بڕابۆوە.

کۆتایی پڕۆسەی ئازادکرانی ئەسیرانی فەلەستینی
ئیدارەی گشتیی زیندانەکانی ڕژیمی زایۆنی پاش گەیشتنی ئەسیرانی ئازادکراوەی فەلەستینی بە نەخۆشخانەی ناسر لە خان یوونس، ڕایگەیاند کە پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی و ئازادی 1986 ئەسیری فەلەستینی کۆتایی پێهات.

پێشوازیی بەربڵاو لە ئەسیرانی ئازادکراوە لە خان یوونس
نەبیل ئەبوو خەزیر پاش 16 ساڵ ئازاد کرا

یەکەمین وێنەکان لە نەبیل ئەبوو خەزیر، ئەسیری دانیشتووی قودس کە سزای هەتایی بەسەردا سەپابوو، پاش ئازادی لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕیی نێوان بەرخۆدانو ڕژیمی زایۆنی بڵاو بۆوە. ئەبوو خەزیر پاش 16 ساڵ ئەسیرکران و دووری لە خێزانەکەی، بۆ جارێکی تر ئازاد کرا و گەڕاوە بۆ زێدی خۆی و بۆ ناو باوەشی خێزانەکەی.
پاسی ئەسیرانی ئازادکراوەی فەلەستینی گەیشتە کەرتی غەزە
هەواڵنێری "الجزیرە" هەواڵی دا کە پاسەکانی هەڵگری ئەسیرانی ئازادکراوەی فەلەستینی لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕیی ئەسیران لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی، لە ڕێڕەوگەی کەرەم ئەبوو سالم تێپەڕیوە و گەیشتۆتە کەرتی غەزە.
Your Comment