بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جان میرشایمێر، تیۆریزانی لێهاتووی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە دوو هۆکاری سەرەکیی کە دەکرێ وەک هۆکاری پێشگرانە بۆ هێرشی شیمانەیی دووبارە بۆ سەر ئێران لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیل ڕەچاو بگیرێت، بریتین لە؛ یەکەم، ئێران لە شەڕی پێشوودا گورزێکی لوشەندەی لە ئیسرائیل دا و سیستەمگەلی پەدافەندی ئیسرائیلی گەیشتبووە ئاخروئۆخریی و یارمەتییەکی ئەمریکاش خەریکبوو چەقی تێدەکەوت.
وتیشی: هەموو ئەرتەشەکان پاش هەنگاونانە ناو شەڕێک، پڕۆسەی فێربوونیش دست پێدەکەن و ئێرانیش بە هەمان شێوە، لە کۆتاییەکانی شەڕی یەکەمدا بەپشتبەستن بە توانستی مووشەکی و بە دوای دۆزینەوەی کەلێن و ڕەخنەی پەدافەندی ئاسمانی ئیسرائیل، لێهاتووانەتر هێرشی دەکرد، بۆیە دەکرێ بڵێین ئێران لەوساوە زیرەکتر و بەهێزتر و لێهاتووتر بووە.
هۆکاری دووەم پێشگرانە بۆ هێرشی شیمانەیی دووبارە بۆ سەر ئێران لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیل بە گوێرەی مێرشایمێر، ئەگەری داخران و دەرکەوتنی نیشانەگەلێک لە داخرانی تەنگەڵانی هورمۆز لە لایەن ئێرانەوە بەپێی لێکدانەوەی ئەمریکاییەکان بوو؛ ڕووداوێک کە پاشهاتی ئابووریی قورسی بۆ جیهان (بە ئاوڕدانەوە لە دۆخی شکێنەری ئابووری جیهانی) بەدواوە دەبوو و وشەی "کارەسات"ی قووڵ ڕەنگە چەمکێکی گونجاو بێت بۆ وەسفی پاشهاتەکانی ئەو هەنگاوەی ئێران.
ئەو تیۆریزانە سیاسییە، جەختیشی کرد: ئەگەر لە بری ئێرانییەکان دەبووم، بە ئەمریکا و ئیسرائیلم دەوت کە ئەگەر دەتانەوێ "پێ بچەقێنن"، کێشە نییە، بەلام با بزانن کە منیش "پێداگر" دەبم. هەم هاویشتنی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل، هەم بژێرەی داخستنی تەنگەڵانی هورمۆز لە سەر میزن. وێنای وێرانکردنی ئابووریی ئێران بەبێ تێچوو، خەیاڵی خاوە و هەموو دەبێ تێچووی خۆیان بدەن؛ کەواتە باشتر وایە خۆتان لە شەڕ بپارێزن.
Your Comment