AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٨ ١٦:٠٧

حەنزەلە سیستەمی سووتەمی ئیسرائیلی هەک کرد

حەنزەلە سیستەمی سووتەمی ئیسرائیلی هەک کرد

گرووپی سایبێریی حەنزەلە بە بڵاوکردنەوەی وێنەگەلێک، ئیدعای کرد کە سیستەمی سووتەمنی ڕژیمی زایۆنی هەک کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سایبێریی حەنزەلە بە بڵاوکردنەوەی وێنەگەلێک و بە دانانی دروشمی "ئەوە هوشدارێک نییە، بەڵکوو سەلماندنی زیانبینینی ئێوەیە"، ئیدعای کرد کە سیستەمی سووتەمنی ڕژیمی زایۆنی هەک کردووە.

حەنزەلە لە پەیامێک کە بەو بۆنەیەوە بڵاوی کردۆتەوە، ڕایگەیاند: ئێوە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ پااڵتان بە قەڵای دیجیتاڵی و هەستی درۆیینی ئەسایشتانەوە دابوو، بەو باوەڕە درۆیینە کە نهێنییەکانتان لە پشت فایرۆاڵەکان و کۆدە ڕەمزییەکانتانەوە پارێزراوە.

حەنزەلە بە ئاماژە بە کۆتایی ئەو وەهەمە و دزەکردنە ناو کاکڵەی سەرەکیی دلێک، وەک کۆڵەکەی دابین‌کردنی سووتەمەنی ڕژیمی زایۆنی، ڕاشیگەیاند: هەموو شتێکمان دەرهێناوە، بنکەی زانیاریی تەواوی کڕیاران وێڕای زانیاریی هەر هەموو 650 هەزار کڕیارەکە، گرێبەستە نهێنییە سەربازییەکانتان، لیستی کادێرە نهێنییەکانتان و هەر گواستنەوەکارییەکتان لە بندەستی ئێمەدایە و بڵاو دەکرێتەوە.

حەنزەلە سیستەمی سووتەمی ئیسرائیلی هەک کرد

News ID 57149

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha