AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٤ ١٧:٣٤

ئێران خەزێنەیەکی نوێی گازی لە باشوور دۆزیەوە

ئێران خەزێنەیەکی نوێی گازی لە باشوور دۆزیەوە

وەزیری نەوتی ئێران لە دۆزرانەوەی کێڵگەی گازی "پازەن" لە باشووری ئێران بە 10 هەزار ملیارد فووتی سێ جای گازی شیاوی هەڵگرتن و 200 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسن پاک‌نژاد وەزیری نەوتی ئێران ئەوڕۆ دووشەممە 14ی ڕەزبەر ڕایگەیاند: لە ئەنجام پشکنینەکان، کێڵگەیەکی نوێی ناسراو بە "پازەن" لە باشووڕی پارێزگای فارس و باکووری پارێزگای بووشێهر دۆزرایەوە و کە نزیکەی 21 تا 22 کیلۆمەتر بەرینە.

ڕاشیگەیاند: پاش تەواوکردنی قۆناغەکانی هەڵکەندنی فازی 2 و ئەنجامی تاقیکارییەکان لەسەر چاڵەکانی ئەو کێڵگەیە، 10 هەزار ملیارد فووتی سێ جا بە گازی وڵات زیاد بووە کە بەپێی زەندەی دەرهێنانی لەسەدا 70یی، 7 هەزار ملیارد فووتی سێ‌جای بۆ دەرهێنان دەبێت کە بەرامبەرە لەگەڵ 7 هەزار ڕۆژ بەرهەمی گازیی کەرتی باشووری پارسی باشووری و نزیکەی 17 تا 18 ساڵ بەرهەمی بەردەوامی گازیی وڵات.

پاک‌نژاد بە ئاماژە بە پێشبینیی دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنی هەڵگرتنی گاز لەو کێڵگەیە لە 40 ڕۆژی داهاتوو، زیادی کرد: تیمی هەڵکۆڵین هەروەها بە بوونی 200 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لەو کێڵگەیان زانیوە.

News ID 57098

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha