AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٧ ١٣:٣٣

پزشکیان: ئێمە خەریکی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا بووین کە هێرشمان کرایە سەر

پزشکیان: ئێمە خەریکی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا بووین کە هێرشمان کرایە سەر

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئێمە خەریکی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا بووین کە هێرشمان کرایە سەر، لە حاڵێکدا ڕامانگەیاند ئامادەی هاوکارین و بەدوای چەکی ئەتۆمیەوە نین.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی فاکس نیوز وتی: ئاژاس سەردانی ناوەندەکانی ئێمەی دەکرد، ڕاپۆرتەکانیشی پێشکەش دەکرد. ڕاپۆرتەکان پێچەوانەی ئەوەیە کە ئەمریکییەکان دەڵێن. هەروەها ئێمە بەدوای گفتوگۆوە بووین کە هێرشیان کردە سەرمان.

ناوابراو زیادی کرد: ئێمە ڕامانگەیاند کە ئامادەی هاوکارین، من ڕامگەیاند کە بەدوای چەکی ئەتۆمیەوە نین و ئامادەین هەموو تاقی کردنەوەکان ئەنجام بدەین. لە هەمان کاتدا ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بەرپرسی لێکدانەوەکان بوو. تا ئێستا یەک ڕاپۆرتی ئاژانس کە لایەنی ئێمەی گرتبێت نەدراوە.

پزشکیان جەختی کرد: ئاژانس چەندین جار لێکی داوەتەوە و هەموو لێکدانەوەکانیان ئەوە بوو کە ئێران لە چوارچێوەی یاسا کردەوەی نواندووە. بەداخەوە لە کاتی گفتوگۆدا و لە کاتێکدا کە ئامادە بووین ڕوون کردنەوە بدەین، هێرشمان کرایە سەر.

هەروەها ڕایگەیاند: ئێمە لە گفتوگۆ هەڵنەهاتبووین و خەریکی گفتوگۆ بووین، بەڵام هێرشیان کردە سەرمان و بۆیە ڕەوتێک دروست بووە کە لە وڵاتی ئێمە هەندێک بێ بەڵێنی خەریکە دەکرێت و پابەند نەبوون بە ئەوەی کە دەوترێت، جۆرێک بێ متمانەیی هێناوەتە ئاراوە.

هەروەها درێژەی دا: ئەو بێ متمانەییە لە زەینی سیاسەتوانانی ئێمە و بەتایبەتی ڕێبەری باڵا ئەوەی دورست کردووە کە ئەمریکا نایەوێت کێشەکە چارەسەر بکات. هەروەها ئەمریکا بەهۆی پاڵپشتی لە ئیسرائیل دەیەوێت نائارامی لە ناوچەکە دروست ببێت.

پزشكیان جەختی کرد: هاوپەیوەند بە سناپباکێک کە دەیانەوێت جێبەجێی بکەن، گفتوگۆمان کردووە، هەموو دۆخەکانمان لێک دایەوە، تەنانەت کەگەڵ ئەورووپییەکانیش هەندێک هاوبەشیمان هەبوو بەڵام ئەمریکا قبووڵی نەکرد. بەڵام ئایا سناپباک کێشەکان چارەسەر دەکات لە حاڵێکدا لە ڕوانگەی منەوە دۆخەکە خراپتر دەبێت.





News ID 56993

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha