بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان زەکی ئاک تورک، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تورکیا، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند کە ئەرتەشی تورکیا لە یەکهەفتەی ڕابردوودا وێڕای لەناوبردنی 17 کیلۆمەتر تونێلی هێزە کوردییەکان لە تەل ڕەفعەت و منبەج، ئەندامێکی دیکەی ئەو ڕێکخراوەیانیش ناچار بە خۆڕادەست کردن کردووە. هەوڵە بەربڵاوەکانی ئەرتەش لە دژی پەکەکە و هەوڵە سنوورییەکان، ئاسایشی نەتەوەیی تورکیای تۆکمە کردووەتەوە و هاوکاری سەربازی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهانیش درێژەی هەیە.
ئاک تورک ڕاشیگەیاند کە لە درێژەی یەک هەفتەی ڕابردوودا ئەندامێکی دیکەی پەکەکە خۆی ڕادەست کردووە و لە چوارچێوەی زنجیرە ئۆپراسیۆنەکانی پەنجەی قفڵ و دیکەی ناوچە ئۆپراسیۆنییەکان لە باکووری عێراق و سووریا، ژمارەیەک حەشارگە، هوماری تەقەمەنی و تونێلەکانی ئەو ڕێكخراوە دۆزراوەتەوە و لەناوبراون.
ناوبراو هەەروەها لەسەر دۆخی سووریا قسەی کرد و وتی: پێوەندییەکان و هەوڵەکانی هێزەکانی هەسەدە جارێکی دیکەی نیشانی دا کە ئەوان پابەندی ڕێککەوتنی 10 ی مارس لەگەڵ حکومەتی سووریا نین و هەوڵەکانیان لە منبەج و حەلەب سەلماندی کە ئەو گرووپە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە و تورکیاش درێژە دەداتە هاوکارییەکانی لەگەڵ حکومەتی دیمەشق بۆ بەرەنگار بوونوەی تیرۆریستەکان و پێکهێنانی یەک وڵات و یەک ئەرتەش لە ئەو وڵاتە.
Your Comment