ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: لە پەراوێزی هەفتا و هەشتەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک، وەفدی دیپلۆماتیکی ئێران بەرەوڕووی سنووردانانێکی بێوێنە و ناباو لە لایەن دەوڵەت ئەمریکاوە بۆتەوە و ئەم سنووردانانە بە بۆچوونی چاودێران، نە تەنیا لە دژایەتیی ئاشکراییە لەگەڵ نەریت و ڕیسا نێودەوڵەتییەکان، بەڵکوو نیشانەیەکی ڕوونە لە دژایەتی و ڕادیکاڵیزمی سیاسەتوانانی ئەمریکایی.
ئەوە لە کاتێکدایە کە کەسایەتیگەلی سیاسی و تاوانبارە جەنگییەکانی وەک بنیامین نتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی کە دادگای سزای نێودەوڵەتی حوکمی دەستگیریی داوە، بەبێ هیچ تەنگەژە یان ئاستەنگێک ئازادەنە لە نیۆیۆرکدا هاتوچۆ دەکات. ئەم دژوازییە ئاشکرایە، زیاتر لە هەر شتێک پێوەری دووفاقری ئەمریکا لە هەڵسوکەوتی لەگەڵ پرێنسیپەکانی یاسای نێودەوڵەتی نیشان دەدات.
بڵاوبوونوەی هەواڵی ئەو سنووردانانەش خۆی شەپۆلێک کاردانەوەی لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدواوە بووە و زۆر کس ئەو هەڵوێستە بە نیشانەی سەرلێشیوان و لاوازی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دەزانن و جەختیان لەوە کردووە کە ئەو جۆرە داپەڕانە زیاتر لەوەی ئاستەنگێکی ڕاستەقینە بێت لە بەردەم دیپلۆماتە ئێرانییەکان، وێناکەرەوەی ڕوخساری متمانەپێنەکەرانەی واشنتۆنە لە ئاستی جیهانیدا.
وەفدی ئێرانی لە تەنگەژەدا، جەنایەتکاران لە ئاسایشدا
یەکێک لە گرینگترین ڕەهەندەکانی ئەم ڕووداوە، ستانداردی دووفاقەی ئەمریکا لە بواری سیاسەتگەلی دەرەوەی و دیپلۆماسییەتی. لە کاتێکدا کە دیپلۆماتە ئێرانییەکان بۆ کڕینی ئاساییترین پێداویستییە ڕۆژانەکانیان دەبێ مۆڵەت وەربگرن، کەسایەتیگەلی سیاسیی تاوانباری جەنایەتی نێودەوڵەتی لە نیۆیۆرکدا بە ئازادی هاتوچۆ دەکەن و ئەم دژوازییە نە تەنیا لە گۆشەنیگای یاساییەوە بەڵکوو لە ڕوانگەی ئەخلاقییەوەش شەرعییەتی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دەباتە ژێر پرسیارەوە.
ئەم هەڵویستە بەربژێرانەیە نیشان دەدا کە پێوەری ئەمریکا بۆ ڕاپەڕاندنی یاساگەلی نێودەوڵەتی و لەوان حوکمی دادگەی سزای نیودەولەتی بۆ دەستگیریی نتانیاهۆ، زیاتر بە پێی بەرژەوەندی سیاسی و هاوپەیمانێتی ناوچەییەتی و ئەمریکا بەو کارەی دەچێتە ڕیزی وڵاتانێک کە یاساکان تەنیا کاتێک قبووڵ دەکەن کە بە قزانجیان بێت و دەنا بە ئاسانی پشتگوێی دەخەن. واتە هەمان شتێک کە لە ڕوانگەی سیاسیدا بە "پێوەری دووفاقە" و "بەئامرازکردنی یاساگەلی نێودەوڵەتی" ناوی لێ دەبرێت.
دیارە پاشهاتی ئەو دووفاقەییە، بەرزبوونەوەی ئاستی نامتمانەیی بە ئەمریکا لە ئاستی جیهانییە و ئەگەری ئەوەی کە وڵاتان لە دواڕۆژدا ببنە قوربانیی ئەو سیاسەتە، زۆرە. هەر بۆیە لە ئەنجامی نامتمانەیی، لە داهاتوودا شایەدی لاوازبوونی هاوکاری و پەیوەندییە دووقۆڵی و چەندقۆڵییەکان لەگەڵ ئەمریکادا دەبین.
پاشهاتەکانی هەڵسوکەوتی دووفاقەی ئەمریکا وەک میوانداری کۆبوونەوەکان
1. ئەو داپەڕەی ئەمریکا هەمبەر بە وەفدی ئێرانی لە داهاتوودا زیانیکی گەورە دەگەیێنێت بە سەرمایەی هێمایینی ئەمریکا وەک "میوانداری بێلایەن" و وڵاتێک کە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوێدا هەڵکەوتووە.
2. ئەو هەڵوێستە تێچووی پێگەی نێودەوڵەتیی واشنتۆن دەباتە سەر و تەنانەت دەوڵەتان و بلیمەتانێک کە هاوئاراستەی سیاسەتەکانی تاران نین، لە پێگەی بەهرەمەندی تەکوزی دامودەزگایی، گومان دەکەن لە بیڵایەنیی خاوەنماڵ و تێدەگەن کە یاساکانی خاوەنماڵ هەژهەژۆکی و بەپێی بەرژەوەندییەکانیەتی.
3. ئاستی پێگەی خودی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دادەبەزێت و کاتێک کە وڵاتی میواندار بۆتە ئامرازی گوشار، دامودەزگای میوانوەرگری لەباری سەربەخۆیی هەڵسوکەوت و دەستپێڕاگەیشتن بە ناچاری دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە و ئەمەش بەش بەحاڵی خۆی داواکارییەکان بۆ "فرەچەشنی جوگرافیایی" شوێنی کۆبوونەوەکان یان پلانی کۆنی گواستنەوەی هەندێک لە ڕووداوەکان بۆ جوگرافیاگەلی بێلایەن دەبووژێنێتەوە.
4. تێچووی سیاسیی ناوخۆییشی بەدواوەتە؛ دووفاقەیی لە نێوان دروشمی ئەمریکایی لەبارەی سەروەریی یاسا و هەڵسوکەوتی بەربژێرانە بەکردەوە، بیانوویەکی باشە بۆ ڕەخنەگرانی ناوخۆیی و دەرەوەیی ئەمریکا لە ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی ئەو وڵاتە.
بۆ هەڵسوکەوتی ئەمریکا پێشێلکاریی یاساگەلی نێودەوڵەتییە؟
بەپێی "ڕێککەوتننامەی بنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان"(Headquarters Agreement) پەسندکراوی ساڵی 1947ی نێوان ئەمریکا و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، واشنتۆن پێویستە بۆ هەموو میوانانی وڵاتانی ئەندام، هەلی بەهرەمەندیی ئازاد و بەبێ ئاستەنگ بۆ شوێنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و چالاکییە هاوپەیوەندەکانی دەستبەر بکات و لەمناوە سنووردانان بۆ ئەندامانی وەفدی ئێرانی بە ئاشکرا پێشێلکاریی ئەو ڕێککەوتنەیە.
Your Comment