AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٤ ٠٥:٢٢

پرسی کوردی سووریا لە ڕۆژەڤی دیداری ترامپ و ئەردۆغان

پرسی کوردی سووریا لە ڕۆژەڤی دیداری ترامپ و ئەردۆغان

میدل ئیست ئای لە ڕاپۆرتێکدا ڕوانییە گرینگترین ڕۆژەڤەکان لە دیداری سەرۆک کۆمارانی تورکیا و ئەمریکا و لەوان سەربەخۆخوازیی کوردەکانی سووریا، پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل، گازی ڕووسیا و دژایەتییەکانی کۆنگریسی ئەمریکا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاتێکدا خۆی بۆ دیدار لەگەڵ دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئامادە دەکات کە پرسی کوردەکانی سووریا و داهاتووی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) لە سەرەوەی ڕۆژەڤی هەر دوو لایەندایە. ئەنقەرە ئەو هێزە بە لقێکی پەکەکە دەزانێت و واشنتۆنیش لە ژێر گوشاردایە بۆ کۆتایی‌‌هێنان بە پاڵپشتییان و ڕێخۆشکردن بۆ ئاوێتەبوونیان لە ئەرتەشی سووریا.

هاوڕیزی ستراتژیک لە سووریادا

کارناسان لایان وایە دوورنووێنی ژێئۆپۆلیتیکی تورکیا هاوئاراستەی سیاسەتی دەوڵەتی ترامپ بۆ ڕادەستکردنی بەرپرسایەتییەکانی بە هاوپەیمانانی ناوچەییە و ئەو هاوڕیزییە زیاتر لە هەموو جێیەک لە سووریادا بەرچاوە؛ شوێنێک کە ترامپ گەمارۆکانی هەڵوەشاندۆتەوە و بەدوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە وڵاتەیە و تورکیا و وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس خۆیان بۆ پڕکردنەوەی جێی ئەمریکا لە سووریادا خۆش کردووە.

ئەردۆغان لە سووریادا هاوکاری نزیکی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە هەیە و ڕاهێنانی هێزە ئەمنییەکانی سووریای لە ئەستۆ گرتووە. ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشوازیی بەرچاوی بەرپرسانی نێودەوڵەتی لە ئەحمەد شەرع لە کۆبوونەوەی ئەمدواییەی توێژینگەکان و هەروەها لە وتاردانی لە کۆبوونەوەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرکدا، مزگێنی دەری سەرڕێژبوونی سەرمایەگەلی ڕۆژئاوایی بۆ پێدانی مووچە و وزە لەو وڵاتەیە.

گوشاری ئەمریکا لە سەر کوردەکان

پرسی سەرەکیی ناکۆکی ئەنقەرە و واشنتۆن هێشتاش هەسەدە بە سەرکردایەتی کوردەکانە. تورکیا ئەو گرووپە بە لقێکی پەکەکە دەزانێ و ترامپ هەوڵ دەدا کۆتایی بە پاڵپشتیی ئەمریکا لەو هێزانە بهێنێت.

ئەمریکا خەریکی گوشارخستنە سەر هەسەدە بۆ چاوپۆشی لە خۆبەڕیوەبەری و ئاوێتەبوونیان لە ئەرتەشی سووریایە. بەوەشەوە، بەرخۆدانی کوردەکان و هەروەها تۆمەتی هاوپەیوەند بە توندوتیژیی هێزەکانی شەرع لە دژی مەسیحی، عەلەوی و درۆزییەکان، ڕەوتی ئەو ئاوێتەکارییەی ئاڵۆزتر کردووە.

هاوئاراستەیی واشنتۆن و ئەنقەرە

جیمز جێفری باڵوێزی پێشووی ئەمریکا و نوێنەری تایبەتیی بۆ کاروباری سووریا، جەخت لەوە دەکات کە "ئەمریکا، تورکیا و دیمەشق ناکۆکییەکی ئەوتۆیان لە پرسی ئاوێتەبوونی هەسەدەدا نییە و ئەو ڕەوتە دەبێ بەپەلە دەست پێ‌بکات".

هاوکات تام باراکی باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیا لە دۆستانی نزیکی ترامپیش بۆتە ئاڵاهەڵگری سیاسەتەکانی ئەنقەرە لە واشنتۆن و لە لێدوانە گشتییەکانیدا گەلێ جار بە ڕاوێژێکی ئیجابی باسی لە ئیمپراتووریای عوسمانی کردووە.

بەوەشەوە بە وتەی گونۆل توول، بەڕێوەبەری پلانی تورکیا لە ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی ناوین، دەڵێ: هەڵوێستی باراک لە پرسی سووریادا ئەگەرچی هاوشێوەی هەڵوێستەکانی تورکیایە، بەڵام بە کردەوە ئەنقەرە هێشتا دەسکەوتێکی بەرچاوی لە پرسی هەسەدەدا بەدەست نەهێناوە.

News ID 56944

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha