بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شاری هەولێر ، ڕایگەیاند کە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئەمریکا کە لەو ناوچەیە جێگیر بوون، شکستیان هێناوە لە ڕێگری کردن لە هێرشەکان دژ بە تیرۆریستانی جوداخوازی دژبەری ئێران.
ئاماژەی بەوەشکرد، بنکە سەربازییەکان لە باکوروی عێراق بە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراونەتە ئامانج و بەرگرییە ئاسمانییەکانیش کە لە بنکەی حەریر و ناوچەکانی دیکە جێگیرکراون، نەیانتوانیوە ڕێگری لەو هێرشانە بکەن.
سەرچاوەکە ڕایگەیاند: ئەم هێرشانە زیانی گیانی و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.
ئەوەشی وت کە پاگەندەی لایەنی ئەمریکی کە دەڵێت هەموو مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان ڕێگرییان لێکرا، ڕاست نییە، هەروەها لێدان لە ڕیزەکانی سەربازانی ئەمریکیش کراوە.
Your Comment