AP ١٤٠٤ خەرمانان ٣٠ ١٩:٥٧

عێراقچی بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت

عێراقچی بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆیشتنی "سەید عەباس عێراقچی" بۆ ئەمریکا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی: لەم سەفەرەدا عێراقچی یاوەری سەرۆک کۆمار دەبێت بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەشداری لە کۆبوونەوە جۆراوجۆرەکانی پەیوەست بە کارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات و هەڵوێست و بۆچوونەکانی وڵاتەکەمان ڕوون دەکاتەوە.

دیدار لەگەڵ هاوتاکان لە وڵاتانی جیاجیا و ڕاوێژکاری سەبارەت بە پرسە دووقۆڵی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیش لە کارنامەی ئەم سەفەرە دیپلۆماسییەدایە.

مەسعوود پزشکیان ڕۆژی سێشەممە یەکی ڕەزبەر بەرەو نیویۆرک بەڕێدەکەوێت و بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە بەکاتی ناوخۆیی (ئێوارە بەکاتی تاران) لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان وتارێک پێشکەش دەکات.

News ID 56886

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha