AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢٧ ٠٦:٤١

درۆزییەکان نەخشەڕێی دیمەشقیان ڕەت کردەوە؛ ئێمە سەربەخۆییمان دەوێت

درۆزییەکان نەخشەڕێی دیمەشقیان ڕەت کردەوە؛ ئێمە سەربەخۆییمان دەوێت

کۆمیتەی باڵای یاسایی سەر بە شێخ حیکمەت حەجەری، ڕێبەری مەعنەوی درۆزییەکانی سوەیدا، نەخشەڕێی ڕاگەیێندراوی دەوڵەتی کاتی سووریای بە "ناڕەوا و دژواز" زانی و ڕەتی کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سکای نیووز، کۆمیتەی باڵای یاسایی لە پارێزگای سوەیدا، ئەوڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە نەخشەڕێی ڕاگەیێندراوی دەوڵەتی کاتی سووریا ڕەت دەکاتەوە و ئەو کۆمیتە دەوڵەت بەخۆدزینەوە لە بەرپرسایەتیی لە جەنایەتەکانی سوەیدا تۆمەتبار دەکا و خوازیاری سەربەخۆیی پارێزگا، یان ئیدارەی کاروبارەکەی بە شێوەی خۆبەڕیوەبەرانەیە.

لە بەیاننامەی ئەو کۆمیتەیە کە سەر بە شێخ حیکمەت حەجەری، ڕێبەری مەعنەوی درۆزییەکانی سوەیدایە، هاتووە: ڕاگەیێندراوی دەوڵەت ئاماژە بە بانگهێشتی کۆمیسیۆنی توێژینەوەی سەربەخۆی نێودەوڵەتی تایبەت بە سووریا دەکات، بەڵام بەدوایدا جەخت دەکا کە دادگایی و پەیجۆرییەکان بەپێی دەستووری سووریا دەبێت. ئێمە ئەو دژوازییە بەبێ بەهاکردنی توێژینەوە نێودەوڵەتییەکان دەزانین، چونکە بۆمان قبووڵ ناکڕیت، تاوانبار خۆی دادوەر بێت.

کۆممیتەکە ڕاشیگەیاندووە: دەوڵەت و دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی هاوبەشی ڕاستەوخۆی کۆمەڵکوژی و پێشێل‌کردنی مافی هەزاران کەسی بێ‌تاوان و مەدەنین؛ لە کوژراوان و ڕفێندراوان و بزربووان. نکۆڵی لە بەرپرسایەتی نە ڕێگەیەکە بۆ ئاشتەوایی و نە مسۆگەربوونی دادپەروەری، بەڵکوو تەنیا سیاسەتی حەسانە لە سزا دەستەبەر دەکات.

کۆمیتەی باڵای یاسایی پارێزگای سوەیدا جەختی لەوەش کرد: خەڵکی سوەیدا مافی یاسایی و ئەخلاقی خۆیانە کە سەربەخۆ سەبارەت بە چارەنووسیان بڕیار بدەن؛ چ لە ڕێگەی خۆبەڕیوەبەری و چ دواجار لە ڕێگەی جیابوونەو لە دەوڵەتی ناوەندی.

News ID 56841

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha