AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢٥ ١٩:٠٥

ئەمریکا گەمارۆی نوێی لە دژی ئێران سەپاند

ئەمریکا گەمارۆی نوێی لە دژی ئێران سەپاند

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە سەپاندنی گەمارۆگەلێکی نوێ لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئەوڕۆ (سێ‌شەممە)، گەمارۆگەلێکی نوێی لە دژی ئێران داسەپاند کە بریتی‌بوو لە گەمارۆدرانی 2 کەسی ڕێخۆشکەری مامەڵەی ماڵیی ئێرانی و زیاتر لە 12 کەس و دامودەزگای سەربەخۆی هونگ‌کونگی و ئیماراتی بە هۆی ڕۆڵیان لە هاوئاهەنگی گواستنەوە و مامەڵەی ماڵی و لەوان فرۆشی نەوتی ئێران.

نووسینگەی کۆنتڕۆڵی داراییە دەرەکییەکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا(OFAC) هەروەها ئیدعای کردووە کە گەمارۆدراوانی ئەو لیستە، بە کەڵک‌ئاوەژوویی لە کۆمپانیاگەلی فۆڕماڵ و دراوی دیجیتای، بەشێک لە داهاتی خۆیان گواستۆتەوە بۆ ئێران.

News ID 56828

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha