AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢٥ ١٥:١٩

سەرۆک کۆماری ئێران ناوی ئەو وڵاتانە ئاشکرا دەکات کە لە پلانی ئیسڕائیلی گەورەدا هەن

سەرۆک کۆماری ئێران ناوی ئەو وڵاتانە ئاشکرا دەکات کە لە پلانی ئیسڕائیلی گەورەدا هەن

سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت: هۆکاری ئاژاوەکە ئیسڕائیلە و دەبێ وڵاتانی ئیسلامی ئاگادار بن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆمار وتی: پێویستە موسڵمانان لە خەو هەڵسن و ناکۆکیەکانیان وەلا بنێن و نەچنە ناو گرژی و شەڕی ناپێویست لەگەڵ یەکتر، چونکە ڕەوتی سەرەکی نائەمنی و ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا دەرکەوت کە خودی زایۆنیستەکان بوون.

لە کۆتایی لووتکەی نائاسایی سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی لە قەتەر و لە کاتی بەڕێکەوتن بەرەو تاران سەبارەت بە ڕژێمی زایۆنی و دۆخی ناوچەکە، سەرۆک مەسعوود پزشکیان وتی: ئەو ڕەوتەی کە لە ئێستادا ڕوودەدات دەبێتە هۆی ئەوەی زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی لە یەکتر نزیک ببنەوە.

وتیشی: وردە وردە سەرەڕای ئەو جیاوازی و دووبەرەکیانەی کە پێشتر لە نێوانیاندا هەبوون و [دوژمنەکان] بە ئاگادارییەوە پەرەیان پێدەدا، وڵاتانی ئیسلامی درک بەوە دەکەن کە فاکتەری سەرەکی مەترسی ئیسرائیلە.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەوە کردەوە: ئەگەر [دوژمن] ئێران و حزبوڵا تەنانەت هەموو وڵاتانی موسڵمان وەک فاکتەری مەترسی بناسێنن. وتارێکم بیست کە ناتانیاهۆ پێشکەشی کرد و لە ڕاستیدا بەدوای "ئیسرائیلی گەورە"دا دەگەڕێت؛ لەم "ئیسرائیلی گەورە"دا عێراق، سوریا، تورکیا، سعودیە هەن، ئێستاش لوبنان، ئوردن و هتد هەن، کە پێویستە لەناوببرێن.

ڕاشیگەیاند: دەبێ دووبەرەکی وڵاتانی ئیسلامی وەلاوە بنرێت و یەکڕیز بن چوونکوو ئیسڕائیل هۆکاری ئاژاوەکەیە.

News ID 56822

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha