بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێش لووتكەی قەتەر مەسعوود پزیشکیان و محەمەد شیاع سوودانی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر كۆبوونەوە، و گفتوگۆیان لەبارەی گرنگی یەکخستنی هەڵوێستی وڵاتانی ئیسلامی سەبارەت بە "تاوانەکانی ئیسرائیل" لە غەززە كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد،، هەردوولا جەختیان لە "پێویستی هەنگاوی کردەیی و جیددی بۆ ڕاگرتنی ئەو پێشێلکارییانە و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەیانەوە کردەوە، نەک تەنها کۆبوونەوە و دەرکردنی بەیاننامە".
سەرۆک کۆماری ئێران، داوای لە موسڵمانان کرد کار بۆ ڕاگرتنی "تاوانەکانی ئیسرائیل" بکەن، هاوکات سودانیش جەختی کردەوە، کە هەوڵە سیاسییەکان دەبێ بگۆڕدرێن بۆ هەڵوێستی کاریگەر لە سەر زەوی.
لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی ئەمڕۆ دوشەممە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر دەستیپێکرد و بە بەشداری ژمارەیەک سەرکردەی عەرەب و ئیسلامی بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی وەڵامدانەوەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی قەتەر.
Your Comment