بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی قەتەر لە دۆحەی پایتەختی ئەو وڵاتە لەگەڵ شێخ محەمەد بێن عەبدولڕەحمان ئالی سانی، هاکان فیدان و محەمەد ئێسحاقدار وەزیرانی دەرەوەی قەتەر، تورکیا و پاکستان دیدار و گفتوگۆی کرد.
لەو دیدارانەدا، وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی هێرش و دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر وڵاتی قەتەر، سەبارەت بە دواگۆڕانکارییەکانی ناوچە بە تەرکیز لە سەر دۆخی ئێستاکەی سووریا و غەزە ڕای گۆڕیەوە.
هەروەها لایەنەکان جختیان لە درێژەی بەهرەمەندی لە دەرفەتی کۆبوونەوەی دۆحە بۆ درێژەی دانوستانەکان لە ئاستە دووقۆڵی و چەندقۆڵییەکان سەبارەت بە یارمەتیدانی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچە کرد.
Your Comment