بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەسکەندەر مۆمێنی وەزیری ناوخۆی ئێران بە ئاماژە بە ڕووداوە تیرۆریستییەکانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان و لێکدانەوەی لە کۆمیسیۆنی کاروباری ناوخۆیی و ئەنجومەنەکانی مەجلیسدا، وتی: یەکێک لە پرسە گرینگەکان لەوبارەیە، یەکلاکردنەوەی گەڵاڵەی کردنەوەی ڕێکخراوی نیشتمانی کۆچبەرییە کە بڕیارە بەزوویی پەسند بکرێت و هەنگاوێکی تر لەوبارەیە، داخستنی سنوورەکان بە شیوەی فیزیکی و ئەلەکترۆنییە کە گەڵاڵەی ئەویش لە بەردەستی مەجلیسە.
وەزیری ناوخۆی ئێران وێڕای ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکان، سپا و وەزارەتی ئیتلاعات لە دژی تیرۆریستەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، ڕاشیگەیاند: دیارە داخستنی فیزیکیی سنوورەکان بە تەنیا بەس نییە و پێویستی بە داخستنی ئەلەکترۆنی و ڕاداریشە و لامان وایە کە لە کاتبەندیی دیاریکراوە بۆ داخستنی سنوورەکان، دەتوانین بە باشی کەڵک لە زانیاری هەواڵگرانە و جیهازاتی نوێ و تەکنۆلۆژیای نوێی وەک وەک درۆنی پێشکەوتە بگرین.
Your Comment