AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٨ ٠٨:٠٦

کۆگا و بنکە سەربازییەکانی سووریا بە چڕی بوردۆمان کرا

کۆگا و بنکە سەربازییەکانی سووریا بە چڕی بوردۆمان کرا

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشی بەرفراوانیان کردە سەر بنکە و کۆگاکانی چەکی هێزەکانی حکومەتی کاتیی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشی بەرفراوانیان کردە سەر بنکە و کۆگاکانی چەکی هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریا لە حومس و سوقوبین لە باکووری لازقیە؛ سەرچاوە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن کە ژمارەیەک هێز کوژراون و بریندار بوون، هەروەها بەرگری ئاسمانی دروستکراوی تورکیا و ڕووسیا کراونەتە ئامانج.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشی بەرفراوانیان بۆ سەر بنکە سەربازییەکان و پێگە سەربازییەکان لە سووریا ئەنجامداوە.

ئەم هێرشانە کە بریتی بوون لە بۆردومانکردنی کۆگاکانی چەک و بنکەکانی هێزەکانی حکومەتی کاتیی سووریا لە حومس و سوقوبین لە باکوری لازقییە، هاوکات بە ئامانجگرتنی بەرگرییە ئاسمانییەکانی تورکیا و دروستکراوی ڕووسیا.

سەرچاوە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن کە ژمارەیەک لە هێزەکانی حکومەتی کاتیی سووریا کوژراون و بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان، بنکەکانی سەر بە حەیات تەحریر شام لە شاری حومس و پێگە سەربازییەکانی ناوچەی سوقوبین لە باکووری لازقیە کراونەتە ئامانج.
بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، ئەم هێرشانە بریتی بوون لە بۆردومانکردنی کۆگاکانی مووشەک و چەک و بنکە سەربازییەکانی هێزەکانی حکومەتی کاتیی سووریا.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا پشتیوانی خۆی بۆ هێزەکانی حکومەتی کاتی سووریا ڕاگەیاند.

News ID 56729

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha