بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەدسادق سادقی بە ئاماژە بە بەڕیوەچوونی سێهەمین جەژنی گەورەی "میوانیی ئۆممەتی ئەحمەد"(سخ) لە کاتژمێری 16 تا 23ی ڕۆژی هەینی (14ی خەرمانان) لە شەقامی فیردەوسی شاری سنە، وتی: کوردستان پایتەختی پێڕەوانی ئیمام شافعییە و ئەوڕۆکە دەبێ پەیامی یەکڕیزی و بەرخۆدانی خەڵکی ئەم زێدە بگاتە گوێی ئۆمەی ئیسلامی.
ناوبراو هەروەها باسی لە کرانەوەی 120 هۆدە لە جێ جێی شوێنی جەژنی گەورەی "میوانیی ئۆمەی ئەحمەد" لەو شارە کرد و وتیشی: بۆ ئەمساڵ میوانان و هونەرمەندانێک لە تورکیا، عێراق، فەلەستین و لوبنان بانگهێشتی ئەو ڕێوڕەسمە مەعنەوییەن و بڕیارە گێرانەوەی خۆیان لە جەنایەتی دوژمنانی ئیسلام و لەوان ڕژیمی زایۆنی بۆ میواندارانیان بگێڕنەوە.
سادقی لە کۆتاییشدا هیوای خواست کە ئەم میوانییە گەورە مەعنەوییەوە ببێتە نمانەیەک بۆ پارێزگاکانی دیکەی ئێران و وەک بەستێنێک بۆ تۆکمەی یەکڕیزیی ئایینی و نیشتمانی ئاوڕی لێ بدرێتەوە.
Your Comment