AP ١٤٠٤ خەرمانان ٩ ٢٢:٢٧

پەیامی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ گەنجانی والیباڵیست

پەیامی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ گەنجانی والیباڵیست

سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا قارەمانیی تیمی نیشتمانی والیباڵی گەنجانی بە گەلێ ئێران پیرۆزبایی کرد و وتی: گەنجانی ئەم وڵاتە بە ورە و ئیرادەی بەرزی خۆیان، نیشانیان دا کە ئێرانی ئیسلامی لە بوارە جیهانییەکاندا بەردەوام بەرەو لووتکە هەڵدەکشێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ە پەیامێکدا بە بۆنەی قارەمانێتی تیمی نیشتمانی والیباڵی گەنجانی ئێران لە ئاستی جیهاندا، ڕایگەیاند: ئەم قارەمانێتییە گەڵایەکی زێڕینی ترە لە دەفتەری شانازییە وەرزشییەکانی ئێران و ناوی نیشتمانی خۆشەویستمانی بە سەر لووتکەکانی سەربەرزی شەکاندەوە.

پزشکیان بە ئاماژە بە دەرکەوتەی ئیمان، غیرەت، ورەی بەرز و توانای بێ‌هاوتای گەنجانی ئێران لە سەرکەوتنە پەیتا پەیتاکانیان هەمبەر بە وڵاتانی بەرزەناوی ئەو وەرزشی والیباڵ، ڕاشیگەیاند: گەنجانی ئێرانی بە ورە و ئیرادەی خۆیان نیشانیان دا کە ئێرانی ئیسلامی لە بوارە جیهانییەکاندا بەردەوام بەرەو لووتکە هەڵدەکشێت.

News ID 56622

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha