AP ١٤٠٤ خەرمانان ٧ ٠٧:٣٧

جۆلانی گوێ‌لەمستی زایۆنییەکان؛ دابەشکردنی سووریا نزیکە

جۆلانی گوێ‌لەمستی زایۆنییەکان؛ دابەشکردنی سووریا نزیکە

سەردانەواندنی ئەبوو محمەد جۆلانی، سەرکردەی تیرۆریستیی سووریا بۆ ڕژیمی زایۆنی بۆتە هۆی ئەوەی، ئەو ڕژیمە بە کەمتر لە درێژەی داگیرکاریی سووریا و دابەشکردنی ئەو وڵاتە ڕازی نەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ئەمین سەرنووسەری ڕۆژنامەی لوبنانی "الاخبار" لە وتارێکدا لەو ڕۆژنامەیە وێڕای ئاماژە بە هاوئارستەکاریی سیاسەتی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی لە ناوچەدا، نووسی کە ئەمریکا داکۆکی لە هەڵوێستەکانی تلاڤیڤ هەمبەر بە گۆڕانکارییەکانی سووریا دەکات.

کێشە لەگەڵ کوردەکان

تام باراکی نوێنەری ئەمریکا لە سووریا لە یەکەم ڕۆژی ڕاسپەردەیی، لە بەرامبەر سێ داواکاریی ڕژیمی جۆلانی و لەوان پەرەدان بە بەستێنی دەسەڵاتداریان بەسەر هەموو وڵاتی سووریا و دابین‌کرانی پاڵپشتی ماڵی بۆ دامەزراوە فەرمی و تایبەتییەکان، هەڵوێستێکی جیاوازی گرتەبەر و جەختی لە ستراتژییەک کرد کە سەرەکی‌ترینیان گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی پراتیگی لەگەڵ کوردەکان لە ڕێگەی کردنەوەی کاناڵە ڕاستەوخۆکان لەگەڵ سەرکردەکانی هەسەدە بوو. بەڵام کاتێک جۆلانی دیتی کە پەیوەندی و دانوستانی لەگەڵ هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا گەیشتۆتە بەربەست و ئەمریکا هێشتاش پێداگرە لە دۆسیەی کوردەکان لە سووریا، سیاسەتی بایکۆتی هەمبەر بە ناوچەکانی تر و لەوان ناوچە کەنارئاوییەکان و باشووری ئەو وڵاتە گرتە بەر.

لەمناوە پاش تەشەنەی شەڕ لەگەڵ درۆزییەکانی پارێزگای سوەیدا، ئەو لە ڕێگەی کاناڵە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی، ڕەزامەندیی واشنتۆن و تلاڤیڤی بۆ گواستنەوەی هێز بۆ باشووری سووریا وەرگرت. بەڵام تا هێزەکانی دەستیان دایە جەنایەتی جەنگی لە دژی درۆزییەکان، هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیش پەلاماری سووریای دا.

تلاڤیڤ بە دوای دابەشکردنی سووریا

چاودێرانی سیاسی، لایان وایە کە جۆلانی و ڕژیمەکەی تەنانەت پێشبینیشیان نەدەکرد کە ڕژیمی زایۆنی دیمەشق بوردۆمان بکات و کاتێک کە کەسانی ناو بنکەی ئەرکانی گشتی هوشداری تەلەفونیان پێدرا، جۆلانی ڕاچلەکان. بەڵام درێژەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی بووە هۆی چۆڵکردنی بەپەلەی بنکەی ئەرکانی گشتی و هاوکات باراک بۆی دەرکەوت کە ئایدیای ئەو بۆ تۆکمەی هێزی جۆلانی وردبینانە نەبووە و ڕژیمی زایۆنی بەدوای سەقامگیریی سووریاوە نییە، بەڵکوو خوازیاری کۆنتڕۆڵی یەکجاری ئەو وڵاتە و بەدوایدا شکستی دەسەڵاتی ناوەندیی دیمەشقە.

باراک بەڵام کاتێک لە دانیشتنەکانی پاریسدا بەرەوڕووی بە پلانەکانی تیمی زایۆنی و دیاری‌کردنی ناوچەی درۆزییەکان وەک هاوپەیمان و ناوچەی برەویان و مەرجی کشانەوەی هێزەکانی دیمەشق لەو ناوچانە بۆوە، بۆی دەرکەوت کە دۆخەکە ئەوە نەبووە کە ئەو چاوەروانی دەکرد. زایۆنییەکان لەو دانیشتنەدا ڕووهەڵماڵراوانە ڕایانگەیاند کە متمانەیان بە هیچ لایەنێک نییە و مافی خۆیانە کە لە دژی هەر لایەنێک لە هەر جێیەکی سووریا کە بە دوژمنی دەزانن، هێرش بەرن. لێرەدا بوو کە جۆلانی تێگەیشتن کە بڕیار نییە دۆخەکە بەو ئاراستەدا بڕوات کە ئەو لە دیداری لەگەڵ ترامپ لە عەرەبستاندا چاوەروانی دەکرد.

بەمجۆرە لە کاتێکدا کە جۆلانی خەون بە سەقامگیریی سەروەریی بە سەر هەموو خاکی سووریاوە دەبینێت، تلاڤیڤ هەوڵی دابەشکردنی ئەو وڵاتە دەدات. قبووڵ‌کردنی مەرجەکانی تلاڤیڤ، ڕژیمی سووریا ناچار دەکات لە قبووڵ‌کردنی ڕێوشوێنێکی ئەمنی تایبەتی بۆ باشووری سووریا (لە سنوورەکانی فەلەستین و ئۆردۆن تا ناوچەی کەسوە) و قەدەغەی هەڵإرینی فرۆکە سەربازییەکانی سووریا لە ئاسمانی ئەو ناوچەیە. لە بەرامبەردا ڕژیمی زایۆنی جگە لە باشووری سووریا، ئازادە لە ئەنجامدانی گەشتی فرۆکەیی خۆی بە سەر هەر ناوچەیەکی سووریا کە تێیدا هەست بە زەروورەتی هەڵسەنگاندنی ئەمنی بکات.

بەڵێنی جۆلانی بە ڕژیمی زایۆنی

لەمناوە ئەگەرچی دیمەشق بەپێی ویستی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی وەڵامی ئەرێنیی بە ئاشکراکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو ڕژیمە داوە، بەڵام خۆی و ڕژیمەکەی نازانن کە دەسەڵاتی یەکجاریی دەوڵەتیان پێ نییە، چونکە بڕگەیەک لە ڕێککەوتنی نێوانیاندا هەیە کە نە جۆلانی و نە تلاڤیڤ و نە واشنتۆن دانی پێدا ناهێنن و ئەویش ئەوەیە کە جۆلانی و تیمەکەی بەڵێنیان داوە کە "هەر کارێک پێویست بێت" بۆ پووچەڵ‌کردنەوەی هەر جۆرە هەوڵێک بۆ پێکهاتنی گرووپی دژبەری ڕژیمی زایۆنی لە باشووری سووریادا ئەنجام بدەن.

بەمجۆرە زایۆنییەکان جۆلانیان کردۆتە ڕاسپاردەی خۆیان بۆ بەرگری لە هەر جۆرە چالاکییەکی لەو جۆرە و داوایان لێ کردووە کە هێزە ئەمنییەکانی لە هەموو ناوچەکاندا جێگر ڤکات و هەر کەسێک کە بە هەڕەشەی دەزانێت، دەستگیری بکات و پاشان بۆ ڕێکخستنەوەی دووبارەی دۆخی پەنابەرانی فەلەستینی لە سووریادا بکات، بۆ ئەوەی هیچ هێزێکی حیماس و جەهادی ئیسلامی نەتوانێ لە سووریادا چالاکی سیاسی و میدیایی هەبێت.

News ID 56584

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha