AP ١٤٠٤ خەرمانان ٣ ٠٩:٤٢

سەرۆک کۆماری ئێران پیلانێکی مەترسیداری ئیسڕائیل و ئەمریکا بۆ ناوچەکە ئاشکرا دەکات

سەرۆک کۆماری ئێران پیلانێکی مەترسیداری ئیسڕائیل و ئەمریکا بۆ ناوچەکە ئاشکرا دەکات

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: ئەرکی دەوڵەت خزمەت و خۆشەویستی بە خەڵکە و ئەوە ئەبێ دەروونی ببێتەوە.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە ڕێوڕەسمی نوێ کردنەوەی پەیمانی دەسەڵاتدارن لەگەڵ ئامانجەکانی ئیمام خومەینی لە بارەگای بنیاتنەری شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی هەفتەی دەوڵەت، وتی: ئەگەر بتوانین لە هەڵسوکەوتماناد دادوەر بین دەتوانین لە خزمەت بە کۆمەڵگا کاریگەر بین. ئەرکی ئێوە دەوڵەتییەکان ئەوەیە کە خۆشەویستی بە خەڵکی نیشان بدەن و ئەوە ئەبێ لە دەروونەوە ئەنجام بدرێت. ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە خزمەت خەڵک بکەین و هیچ ئەرکێکی دیکەمان نییە؛ واتا ئێمە ئەبێ بتوانین بە ئەو بیرەوە ئەوەی کە لە دەستمان دێت لە خزمەت کردن ، ئەنجامی بدەین و هەوڵ بدەین تا ئەو جێگایەی کە دەتوانین بە یەکگرتووییەوە گرێی کێشەکانی خەڵک بکەینەوە و بەرەوڕووی توندوتیژی هەمبەر بە خەڵک ببینەوە.

هەروەها وتیشی: خەڵک بە هەر بیر و بڕوا و زمانێکەوە لە تورک و لوڕ و کورد و عەرەب و عەجەم و بەلووچ و گیلەک و شیعە و سوننە پێکەوە برادەرن.

ناوبراو زیادی کرد: ڕێبەری ئەوەیە کە دەتوانێت ئێمە هەمبەر هەموو هێرش و خەسارەکانی دوژمن بپارێزێت. بە بڕوای من ئەوەڵ و ئاخر، یەکگرتوویی و تۆکمە بوونە. قسە کردن خزمەت نییە، ئەوە کردەوەیە کە گرینگە.

هەروەها وتیشی: ئیسرائیل و ئەمریکا هەموو هەوڵیان ئەوەیە کە ئێمە لە ناوخۆوە و موسڵمانان لە وڵاتانی ناوچەکە بەگژ یەکدا بدەن. ئەبێ ئەوە قبووڵ بکەین کە نابێت دژایەتی یەکتر بکەین.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمڕۆ لە بارەگای حەزرەتی ئیمام و لێرەوە بەڵێن و ڕوانگە و بیر و بڕوای ئێمە ئەبێ لەسەر ئەوە بێت کە بە بیر و بڕواوە خزمەت بە خەڵکی ئازیزمان بکەین. کەسانێک کە دەزانن و دەتوانن و کارێک لە دەستیان دێت، پێویستە بۆ دەرچوون لە هەموو کێشەکانی کۆمەڵگا ئەنجامی بدەن و نابێتە ئەواونە وەلا بنرێن.

پزشكیان درێژەی دا: ئەگەر ئێمە یەکگرتوو بین دوژمن ناوێرێت بە چاوی چەپەوە بڕوانێت پێماندا. هەروەها ئاماژەی دایە سەر قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی و وتی جارێکی دیکە دەسخۆشی لە ڕێبەر و ڕێنوێنیەکانی دوێنێی دەکەم.

News ID 56533

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha