بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاسۆشیتدپرێس، لە ڕۆژانی ڕابردوو دەیان گەنجی کورد و ئەندامانی کەمینەکانی عەلەوی و ئێزدی بە تایبەت لە پارێزگای عەفرین، لە ناوەندەکانی ناونووسی بۆ ئەندامێتی لە پێکهاتەی نوێی ئەرتەش و هێزی ئاسایشی گشتی ڕیز ببوون. ئەم ڕەوتە لە کاتێکدا دەست پێکردووە کە کۆمیسیۆنی پاڵپشتکراوی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پاش تاوتوێی توندوتیژەییەکانی ئەمدواییەی دەوڵەتی دیمەشق لە دژی کەمینەکان، پێشنیارەی کردبوو کە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی متمانە و فرە چەشنی کۆمەڵایەتی، هێزەکانی ئاسایش لە کەمینەکان پێک بێن.
لەمناوە هەوڵی دەوڵەتی دیمەشق بۆ ڕاکێشانی کورد و کەمینبە مەزهەبییەکان بۆ ناو هێزەکانی ئاسایشی گشتی پێشوازی و گومانی هاوکاتی بەدواوە بووە. بەوەشەوە لە ڕۆژانی ڕابردوو سەدان گەنجی کورد و ئەندامانی کەمینە مەزهەبییەکان لە عەفرین بۆ تەڤڵبوون بە هێزەکانی ئاسایش لە عەفرین ناونووسییان کردووە؛ هەنگاوێک کە بە وتەی دەوڵەت لە پێناو پێکهێنانی "هێزی فرەچەشن و نیشتمانی" ئەنجام دەدرێ، بەڵام چالاکانی کورد لێی بەگومانن و بە ئاستەنگێکی دەزانن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان.
عەفرین و هەڵاواردنی کوردەکان
شاری عەفرین و سارەکانی هاوێری کە تا بەر لە 2018 ناوچەیەک بە زۆرینەی کورد بوو، پاش ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا و گرووپە پاڵپشتکراوەکانی، شایەدی کۆچی زۆرەملێی هەزاران کورد و جێگرکرانی هەزاران ئاوارەی عەرەب لە ناوچەکانی تر بووە. کوردانێک کە لەو ناوچەیدا ماونەتەوە بەردەوام سەبارەت بایکۆت و هەڵاواردن سکاڵایان دەربڕیوە و ئێستا بەرپرسانی نوێی سووریا دەڵێن کە بە کردنەوەی ڕەوتی دامەزراندن، دەیانەوێ متمانەی لەدەستچوو ببووژێننەوە.
هیوای گەنجانی خۆبەخش
فەرهاد خەرتوو بەرپرسی کاروباری سیاسیی دەوڵەت لە عەفرین، بە ئاماژە بە ناونووسیی نزیکەی هەزار گەنجی کورد و کەمینە مەزهەبییەکان، ئەم هەڵمەتە بە هەنگاوی یەکەم بۆ هاوبەشیی دانیشتووانی عەفرین لە هەموو دامودەزگا حکوومییەکان –چ ئاسایش و چ مەدەنی- دەزانێ و دەڵێ: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی سووریاش جەختی لەوە کردووە کە پێوەری ناونووسی و دامەزران، "لێهاتوویی و نیشتماندۆستی"ـیە و نەک پشکبەندیی تایفەیی و فریقەیی.
گومان و نیگەرانییەکان
بەوەشەوە دامودەزگاگەلی مەدەنی کورد هەمبەر بەو ڕەوتە هوشداریان داوە و ئەنجومەنی مەدەنی عەفرین، وەک ناوەندێکی داکۆکیکار لە ئاوارەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، جەختی کرد: ناونووسیی ژمارێک لە گەنجان لە هێزەکانی ئاسایش، بەبێ گەڕەنتیی گەڕانەوەی ئاوارەکان و بەبێ پاراستنی پێکهاتە خۆجێیەکان، هەنگاوێکی نابەرپرسانەیە.
ئەو ناوەندە هەروەها بەرپرسانی دیمەشقی بەوە تۆمەتبار کرد کە دەیانەوێ ڕێککەوتنی مارچ پشتگوێ بخەن؛ ڕێککەوتنێک کە بڕیار بوو دەستەبەرکەری ئاوێتەبوونی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و ژیانیان بێت.
بۆچوونی کارناسان
ویلادیمیر وانویلگێنبۆرگ، شرۆڤەکاری کاروباری کورد لە عێراق، لەوبارەیەوە دەڵێ: لەباری تیۆرییەوە ئەو هەنگاوە دەتوانێ بە قازانجی دۆخی کوردەکان لە عەفرین بێت، بەڵام هەموو شتێک پەیوەستە بەوەی کە ئایا کوردەکان لە پۆستی باڵا وەردەگیرێن و پێشێلکارییەکان دەوەستن و ئایا گرووپگەلی پاڵپشتکراوی تورکیا لەو ناوچەیە دەکشێنەوە.
هاوکات هاووڵاتیانی کوردی خەڵکی عەفرین نیگەرانی ئەوەن کە لە ئەگەری تێهەڵچوونی دەوڵەت و هەسەدە، گەنجانی کورد لە ڕیزی ئەرتەشی شەرع لە دژی برایانی کوردی نخۆیان بوەستن.
بەگشتی پلانی ڕاکێشانی کورد و کەمینەکان بۆ ناو هێزەکانی ئاسایشی سووریا لە عەفرین، بۆ هەندێک مانای گۆڕان و دەسپێکی قۆناغێکی نوێ لە پێکهاتە سیاسیی وڵات دەدا؛ بەڵام بۆ زۆر کەسی تر، هەڵمەتێکی هێمایین و بەری لە گەڕەنتی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و کۆتایی هاتن بە هەڵاواردانی ڕابردوو.
Your Comment