AP ١٤٠٤ خەرمانان ١ ١٥:٣٥

دۆخی ڕاستەقینەی کوردستانی سووریا؛ فیدڕاڵیزم دەگاتە ئەنجام یان نا

دۆخی ڕاستەقینەی کوردستانی سووریا؛ فیدڕاڵیزم دەگاتە ئەنجام یان نا

ڕاپۆرتی مەیدانی گۆڤاری ئەورووپی "مۆ" نیشانی دەدات کە سنوورە سیاسی و ئەمنیەکانی سووریا خەریکە گۆرانی بەسەردا بێت و ئەزموونی ئیدارەی خۆسەر دەتوانێت دەسپێکەری فیدراڵیزم لە ئەو وڵاتە بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤاری ئەورووپی "مۆ"، لە ناوچە شێخ مەقسوودی حەلەب کە لەژێر کۆنترۆڵی ئیدارەی خۆسەرە، دوای ڕێککەوتنی سەرەتای ئاپ، هێزەکانی هەسەدە کشاونەتەوە بەڵام ئیدارەی مەدەنی و پۆلیسی خۆجەیی هەر ماونەتەوە و لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق هاوکاری دەکەن.

ئەو گۆڕانە، بە وتەی چاوەدێران دەتوانێت ببێتە نموونەیەک بۆ تەڤل بوونی وردە وردەی ناوچە کوردنشینەکان لە پێکهاتەی نوێی سووریا.

سەمیرا حاج عەلی وەزیری پەروەردە و بارهێنان لە قامیشلۆ جەخت دەکات: لە ساڵی 2014 ەوە منداڵانی ئێمە بۆ یەکەم جار بە زمانی کوردی دەخوێنن و دەنووسن.

ئێستا 3679 قوتابخانە و زیاتر لە 34 هەزار مامۆستامان هەیە. ئەمانە بەهێزی ئێمە لە دانوستان لەگەڵ سووریای فیدراڵە.

سەرەڕای پێشکەوتنەکان، تورکیا گەورەترین لەمپەر لە سەر ڕێگای ئاشتی و تێکەڵ بوونی کورد و دەوڵەتی سووریا دێتە ئەژمار.

دانیشتوانی عەفرین نیسبەت بە تێکەڵ بوونی بەڕواڵەت ڕەشبینن و دەڵێن کە هێزەکانی سەر بە تورکیا تەنیا یونیفۆرمی خۆیان گۆڕیوە و هێزەکانی سەر بە حکومەت هەر هێزەکانی سەر بە سووریای ڕابردوون بەو عەقڵیەتەوە.

بۆیە چالاکانی مەدەنی جەخت دەکەن کە بە بێ چارەسەری ڕۆڵی تورکیا، ڕەوتی فیدراڵیزم لە سووریا لە مەترسیدایە.


سەرەڕای ڕێککەوتنە نوێیەکان، پرسی بە فەرمی ناساندی بەڵگە و ناوەندە پەروەردەییەکانی ناوچە کوردنشینەکان هێشتا ناڕوونە. دانوستانێک لەگەڵ حکومەتی کاتی و یوونیسێف دەستی پێکردووە و بڕیارە بەڵگە دەرکراوەکانی کوردستانی سووریا بە فەرمی بناسرێت.

نووری شیکۆ، شارەوانی نافەرمی شێخ مەقسوود دەڵێ: ئەگەر دەستووری سووریا گشت گیر نەبێت ئێمەش حکومەتی ناوەندی بە فەرمی ناناسین.


دژبەرانی فیدراڵیزم بەتایبەتی لە نێوان هەڵکەوتەکانی عەرەب، ترسی ئەوەیان هەیە ئەو مۆدێلە ببێتە هۆی تۆکمە بوونەوەی هزری جودایی خوازانە. وێنەکانی ئۆجالان و ئاڵای پەکەکە لە ناوچە کوردنشینەکان بیانوویەکە بۆ ئەو نیگەرانیانە.

News ID 56512

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha