AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٤ ١٣:٣١

شێخ نەعیم قاسم: تا هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوامە، چەک دانانێین

شێخ نەعیم قاسم: تا هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوامە، چەک دانانێین

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان وتی: تا ئەو کاتەی دەستدرێژی و هێرشی دوژمنی ئیسرائیلی بەردەوامە، بەرخۆدان چەک دانانێت و پێویست بکا، کەربەلایی تێهەڵدەچینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العهد"، شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە وتاردانی بە بۆنەی ئەربەعینی حسێنی، بە ئاماژە بەوەی کە بەرخۆدان لە ئەنجامی قوتابخانە کەربەلا و ژیانی ئۆمەی ئیسلامی سەرهەڵداوە، وتی: سەرکەوتنمان لە شەڕی 33 ڕۆژە لە ساڵی 2006 لە دژی دوژمنی زایۆنی، بەرگریی 17 ساڵەی بەدواوە بوو.

وتیشی: بەرخۆدان یارمەتیی دەوڵەتی لوبنانی داوە لە کۆنتڕۆڵی باشووری ئەو وڵاتەدا و ئێستاش زۆربەی خەڵکی لوبنان لایەنگر و پاڵپشتی بەرخۆدانن و بڕیاری دەوڵەت لە 5ی ئەگێست، لوبنان لە چەکی بەرگریی هەمبەر بە دوژمن دادەماڵێ و ڕێخۆش دەکات بۆ کوشتنی خەباتگێڕان و خیزانەکانیان و ئەم دەوڵەت خوازراو و نەخوازراو لە پێناو خزمەت بە پڕۆژەی ئیسرائیلی دەجووڵێتەوە.

شێخ نەعیم قاسم جەختی لەوە کرد: هێرشەکان بوەستێن و ئیسرائیل لە لوبنان وەدەر بنێن، ئەوکات ئێمە لە پرسی ئاسایشی نیشتمانی ستراتژیدا هاوکاریتان دەکەین. ئەگەریش هەست بە دەستەوەستانی لە بەرامبەر دوژمن دەکەن، بەجێی بێڵن بۆ و هەر وەک پێشتر، شکستی دەدەین. کەواتە ئەرکی دەوڵەت ئاوەدان‌کردنەوەی وڵاتە نەک ڕادەستکردنی بە ئیسرائیل و ئەمریکا.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان بە بیرهێنانەوەی هەڵسوکەوتی فەرماندەگەلی ئیسرائیلی بۆ پیرۆزبایی وتن بە داگیرکاریی لوبنان و پیلانی نتانیاهۆ بە ڕاپەڕاندنی خەونی ئیسرائیلی مەزن، ڕاشیگەیاند: دەوڵەتی لوبنان لە ئاوەها دۆخێکدا بڕیارێکی مەترسیداری داوە و وڵاتی بەرەوڕووی قەیران و ئاژاوەیەکی گەورەی ناوخۆیی کردووە. لە بیرتان چووە کە شەرعیەتتان بەرهەمی خوێنی شەهیدانی بەرخۆدانە. ئێستاش پێویستمان بە ئێوە نییە و داواتان لێ دەکەین کە ئەرتەشی لوبنان لەم ئاژاوە ناوخۆیەوە وەرمەدەن.

ناوبراو جەختیشی کرد: تا ئەو کاتەی دەستدرێژی و هێرشی دوژمنی ئیسرائیلی بەردەوامە، بەرخۆدان چەک دانانێت و پێویست بکا، کەربەلایی تێهەڵدەچینەوە.

News ID 56411

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha