AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٤ ٢٢:٢٦

"عەلی لاریجانی" کرایە بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران

"عەلی لاریجانی" کرایە بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران

سەرۆک کۆماری ئێران بە دەرکردنی حوکمێک بە پشتبەستن بە ماددەی 176ی یاسای بنەڕەتی، عەلی لاریجانی بۆ بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران دیاری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان، لە حوکمێکدا بە پشتبەستن بە ماددەی 176ی یاسای بنەڕەتی و بە ئاوڕدانەوە لە پابەندی، پێشینە و ئەزموونی بە نرخی بەڕیوەبەریی، عەلی لاریجانی بۆ بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران دیاری کرد.

پزشکیان لەو حوکمەدا داوای لە لاریجانی کردووە کە لە پۆستی نوێیدا، وێڕای چاودێریی ژیرانە و وردبینانەی بەسەر دروستیی ئەنجامدانی کاروباری ئەنجومەن و هاوهەڵکشانی لەگەڵ دامودەزگا هاوپەیوەندەکان، هەمبەر بە پێوشوێن‌گرتن و یەکەمایەتی‌دانانی پرس و مەترسییە ئەمنییە نیشتمانییەکان، بە تایبەت هەڕەشەگەلی نوێ و تەکنۆلۆژیانە، پێناسەکردنەوەی چەمکی ستراتژی و گرتنەبەری هەڵوێستی زیرەکانە و خەڵک‌تەوەرانەی گونجاو لەگەڵ نیزام و لە پێناو وەدی‌‌هێنانی سیاسەتە گشتییەکانی ڕێبەری ئێران، هەنگاو هەڵبگرێت.

News ID 56275

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha