AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١١ ١١:٠٥

وتەیەکی گرینگی سەرۆک کۆماری ئێران لە کاتی ڕۆیشتنی بۆ پاکستان

وتەیەکی گرینگی سەرۆک کۆماری ئێران لە کاتی ڕۆیشتنی بۆ پاکستان

سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە لە سەفەر بۆ پاکستان بەدوای تۆکمە کردنەوەی پێوەندی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ ئەو وڵاتەین وتی: بازاڕە سنوورییەکان و پێوەندی ئاسمانی و دەریایی دەتوانێت بەستێنی هاوکاری زیاتر خۆش بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران پێش لە سەفەر بۆ پاکستان لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە ئەو وڵاتە بەردەوام بەتوندی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێرانی ئیدانە کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: مەجلیسی پاکستانیش ئەو هێرشانەی ئیدانە کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەگەر پێویست بێت، سەرەنجی تایبەت دەداتە یەکپارچەیی خاکی وڵات و پاڵپشتی لە حکومەت و گەلی ئێران .

پزشکیان وێڕای دەسخۆشی لە هەوڵەکانی پاکستان لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: لە ئەو سەفەرەدا بەدوای تۆکمە کردنەوەی پێوەندی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ پاکستانین، بازاڕی سنووری و پێوەندی ئاسمانی و دەریایی دەتوانێت بەستێنی هاوکاری زیاتر خۆش بکات. هەروەها بە پێوەندی لەگەڵ ڕێگای ئاورێشم کە لە ئێستادا لە نێوان چین و پاکستان لە ئارادایە، دەتوانین لە ڕێگای ئێرانەوە بلکێین بە ئەورووپاوە.

ناوبراو هەروەها ئاماژەیی دایە سەر ئامانجدانەری بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی بازرگانی نێوان دوو وڵاتەکە بۆ نزیک بە 10 ملیار دۆلار و زیادی کرد: لە ئەو سەفەرەدا پرسی ئەمنیەتی و سنووری ناوچەکەش بۆ ئێمە و برا ئازیزەکانمان لە پاکستان زۆر گرینگە. ئێمە هەول دەدەین تا بە هاوئاهەنگی پێویست، ئاسایشی ناوچەکە دابین بکەین.

پزشکیان وتیشی: دوژمنان بەردەوام لە هەوڵدان بۆ دروست کردنی دژایەتی لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی بەڵام ئێمە داکۆکی دەکەین لەسەر یەکگرتوویی نێوان ئێران و پاکستان.



News ID 56227

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha