AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٤ ١٠:٤٩

ئەمریکا پیلانی بۆ ئاژاوەنانەوە لە عێراق داڕشتوە

ئەمریکا پیلانی بۆ ئاژاوەنانەوە لە عێراق داڕشتوە

کارناسی کاروباری سیاسی عێڕاق نیسبەت بە پیلانی ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی پەراوێزی کەنداوی فارس بۆ ئاژاوەنانەوە لە عێراق هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، محەمەد زاری کارناسی کاروباری سیاسی عێراق جەختی کرد کە جموجوڵگەلێک بۆ ئاژاوەنانەوە لە عێڕاق و بەڕێوە بردنی خۆپیشاندانی بەربڵاو لە ئەو وڵاتە لەلایەن لایەنە دەرەکییەکانەوە بەتایبەتی ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی پەراوێزی کەنداوی فارس لە ئارادایە.

ناوبراو زیادی کرد: ئامانج لە ئەو جموجوڵگەلە، گوشار لە سەر حکومەتی عێڕاق بەهۆی هەڵوێستەکانی لە پاڵپشتی لە هێزەکانی حەشدی شەعبییە.

زاری وتیشی: ئەو پیلانە لە چوارچێوەی ستراتیژی ئەمریکا بۆ ئاژاوەنانەوە لە عێڕاق لە ڕێگای هاندانی خەڵکەوە بە بەکارهێنانی دروشمی کۆمەڵایەتی و ئابووری و لە درێژەی ئامانجەکانی دەوڵەتی ترامپ ئەنجام دەدرێت.

هەروەها وتیشی: ئەو جموجوڵانە بۆ دووبارە پێناسە کردنەوەی مەیدانی سیاسی عێراق بە ئامانجی بەدی هاتنی بەرژەوەندی وڵاتانی ناوچەیی و سەرووناوچەییە.

News ID 56136

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha