AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١ ٠٩:٥٨

ئامادەیی ئێران بۆ کشانەوە لە پەیمانی قەدەغەی چەکی ئەتۆمی

ئامادەیی ئێران بۆ کشانەوە لە پەیمانی قەدەغەی چەکی ئەتۆمی

نوێنەری تاران لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: ئەگەر میکانیزمی پەلەپیتکە دژ بە ئێران کارا بکرێت، مەجلیس پلانی کشانەوەی ئێران بۆ لە ئێن پی تی پەسەند دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

مەنووچێهر موتەکی، نوێنەری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مێهر، لە وەڵامی کاردانەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئەگەر سێ وڵاتی ئورووپایی میکانیزمی پەلەپیەکە لە دژی ئێران چالاک بکەنەوە، ڕایگەیاند: پەسەندکردنی میکانیزمی پەلەپیتکە یان ئەسنەپ بەک تاکلایەنە لە بەرژەوەندی لایەنە ڕۆژئاواییەکان یەکێکە لە خاڵە ڕەشەکانی ڕێککەوتننامەی بەرجام بوو.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە مەجلیس ئامادەی کشانەوەیە لە NPT، وتی: کۆمەڵێک لە نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ماوەیەک لەمەوبەر پلانی کشانەوەی ئێرانیان لە NPT لە سیستەمی یاسادانانی مەجلیس خستۆتە بەردەست. جەختیشی کرد : لەگەڵ هەنگاوی سێ وڵاتی ئەوروپی بۆ وروژاندنی ئەو پرسە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، نوێنەران داوای بەپەلەیی بۆ ئەو پلانەی سەرەوە دەکەن و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا پەسەندی دەکەن.

News ID 56100

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha