بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید سەتار هاشمی بە وتنی ئەوەی کە گەلی ئێران لە شەڕی سەپێندراوی 12 ڕۆژەدا کارێکی گەورەی ئەنجام دا کە لە جۆری ئۆپراسیۆن و هەڵمەگت نەبوو بەڵکوو لە جۆری ورە و متمانە بەخۆ بوون بوو.
ناوبراو وتی: لە شەڕی 12 ڕۆژەدا ئامانجی ئێمە سەقامگیری، پێوەندی و بەردەوام بوونی خزمەتگوزارییەکا بە خەڵک و کار و ئیش و چالاکی بە ڕوانینی ئاسایشی دەروونی و پاراستنی ئاسایش و ڕەزامەندی خەڵک لە دۆخی قەیراندا بوو.
وەزیری پێوەندییەکان وتیشی: ئێمە لە ئەو شەڕەدا لە پرسی ئابووری دیجیتاڵ و کاردا خەسارمان بەرکەوت و سەدا 30 ی کەم کردنەوەی کارمان هەبوو و هەر دوو ڕۆژ هەزار ملیۆن تمەن لە ئابووری خەسار درا.
هەروەها جەختی کرد: سەقامگیر کردنی پێوەندییەکان لە ئەو دۆخەسا کە یەکێک لە ئەستەمترین و بەربڵاوترین هێرش سایبرییەکان بوو، کارێکی ساکار نەبوو بەڵام ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان خستە گەڕ لە ئەو بارەوە.
هاشمی درێژەی دا: لە پاڵ هێرشە سەربازییەکاندا 20 هەزار هیرشی سایبری کرایە سەر ئێران بەڵام هەوڵی تایبت بۆ بەڕیوەبەری ئەو دۆخە ئەنجام درا تا خەسارەکان بگەنە کەمترین ئاستی خۆی.
Your Comment